سەرەڕای ئەوەی قەبارە بچووكە، بەڵام مێوژ یان ترێی وشك پڕە لە پێكهاتەی گرنگ. دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ڤیتامین، كانزا، یارمەتی كرداری هەرس دەدات و ئاستی ئاسن بەرز دەكاتەوە. ئێسك بەهێز دەكات و زیاتر لە دروستكردنی شیرینی و پسكیت و نان و كولێرە لەگەڵ چا بەكاردەهێنرێت. یارمەتی هێشتنەوەی ئێسك و ددان دەدات لێرەدا باس لە پێنج سوودی گرنگی مێوژ دەكەین.
یەكەم: فشاری خوێن نزم دەكاتەوە، بەگوێرەی توێژینەوەكان خواردنی ژمارەیەكی كەمی
مێوژ یارمەتی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن دەدات. بەكارهێنانی مێوژ وەكو رۆتینێكی رۆژانە و سێ جار لە رۆژێكدا فشاری خوێن نزم دەكاتەوە و وەكو هەر خۆراكێكی تری سوودبەخش بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە كە فشاری خوێن كۆنترۆڵ دەكات.
دووەم: چارەسەری كەمخوێنی دەكات، مێوژ دەوڵەمەندە بە ئاسن و كۆمەڵەی ڤیتامین B، چارەسەری كەمخوێنی دەكات، ئەگەر هاتوو رۆژانە بخورێت. هەروەها سەرچاوەیەكی باشی مسە كە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی خانەی خوێنی سوور.
سێیەم: بۆ ئێسك و ددان، نزیكەی 36 میلیگرام كالیسیۆم و لە نیو كوپ مێوژدا هەیە. زۆر گرنگە بۆ هێشتنەوەی تەندروستی ئێسك و ددان. پێكهاتەی گرنگ بە ئێسك دەبەخشێت.
چوارەم: چارەسەری تا دەكات، یارمەتی كەمكردنەوەی پلەی گەرمی لەش دەدات، چونكە بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە لەگەڵ دژە زیندە و تایبەتمەندی دوور خستنەوەی ڤایرۆسی لەشی هەیە و ڕێ لە هەوكردنی بەكتریایی دەگرێت.
پێنجەم: ڕێ لە قەبزی دەگرێت، مێوژ سەرچاوەیەكی باشی ریشاڵە و یارمەتی باشتركردنی كرداری هەرس دەدات و ئاستی كۆڵیسترۆڵی خراپ كەم دەكاتەوە و لەش لە بەرزبوونەوەی كۆڵیسترۆڵی جۆری (LDL) دەپارێزێت.