خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2016 له‌لایه‌ن گرووپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی و حه‌شدی شه‌عبی و پاسداران به ڕێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته جێبه‌جێ كرا، خیانه‌تكاران فه‌رمانی كشانه‌وه‌یان به پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی كرد و دوژمن بێ ته‌قه پێشڕه‌وی بۆ ناو كه‌ركووك كرد.
له ئه‌نجامی ئه‌و خیانه‌ته 170 هه‌زار هاووڵاتی كورد له كه‌ركووك و خانه‌قین و خورماتوو ئاواره بوون، نزیكه‌ی دوو هه‌زار خانوو و دووكانی هاووڵاتییانی كورد له میلیشیاكان دوای تاڵانكردن سووتێنران و ته‌قێنرانه‌وه، كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن و خه‌مناك بوو بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه و خه‌ڵكه نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كان.
نیشتمانپه‌روه‌ران سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر شیاوی لێ خۆشبوون نییه و ده‌بێ خیانه‌تكاران سزا بدرێن و مێژوو ئه‌و خیانه‌ته ڕه‌شه‌یان بنووسێته‌وه. دوای ئه‌وه به پشتیوانی گرووپه خیانه‌تكاره‌كه ناوچه‌كان ڕاده‌ستی میلیشیاكان كرا، تاڵانی و دزی و ڕه‌شبگیری كورد به چڕی ده‌ستی پێ كرد و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.
لاهور جه‌نگی یه‌كێك له سه‌رانی گرووپه خیانه‌تكاره‌كه له‌گه‌ل حه‌شدی شه‌عبی و هادی عامری له دوای خیانه‌ته‌كه خه‌ریكی دزینی نه‌وتی كه‌ركووكن و خه‌ڵك و خاكهكهیشیان فه‌رامۆش كراوه و به ته‌واوی وه‌ك سه‌ربازگه‌یه‌كی لێهاتووه. عه‌ره‌بی هاورده‌كراو به‌لێشاو ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به زه‌بری هێز زه‌وی له كورد ده‌ستێنن. جیا له‌وانه زمانی كوردی و پرۆسه‌ی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك قه‌ده‌غه‌كرا.