خانمە پێشکەشکار "سۆزان کەمال"، نوێترین وێنەی لە واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه و وێنەکە مشتومڕێكی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ى واز له كه‌ناڵى كوردماكس ده‌هێنێت و ڕوو ده‌كاته كه‌ناڵى نێت تیڤى.
سۆزان کەمال لە نوێترین دەرکەوتنیدا له‌ناو پۆسته‌رى پڕۆگرامێكى نوێى كه‌ناڵى نێت تیڤى دەبێتە جێگەی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى دەنووسێ، "زۆرى نه‌ماوه به‌رنامه شیرن له دڵه‌كه‌تان پێشكه‌ش بكه‌ین له‌ناو كۆشكه پڕ بینه‌ره‌كه‌ى نێت تیڤى".
هه‌وادارانى گومانى ئه‌وه‌یان لا درووست بووه كه سۆزان تووشى كێشه‌یه‌ك بووه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى كوردماكس و بێزارییه‌ك له قسه‌كانییه‌و دەخوێننەوە، و تامه‌زرۆیى زۆرى بۆ ده‌ستپێكى به‌رنامه‌ى نوێ و كار هه‌یه له‌كه‌ناڵه‌كه‌ى ئه‌ڤین ئاسۆ.
سۆزان كه‌مال له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌كی تر به نیازه له نوێترین پڕۆگرامیدا له كه‌ناڵی "نێت تیڤى" ده‌ربكه‌وێته‌وه.