ئەمه‌ریکا پیسکەرترین سوپای هەیە لە دنیادا

:: PM:11:13:15/10/2018 ‌
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە بڵاوکردنەوەی زۆرترین ماددەی کیمیایی و مەترسیدار بۆ ژینگە و دروستکردنی زۆرترین خاشاک بە ژینگە پیسکەرترین دادەندرێت لە تەواوی دنیادا.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بووەتە هۆی بڵاوکردنەوەی مادەی ژەهراوی لەدنیادا لەسەر شێوەی یۆرانیۆم، نەوت، سووتەمەنی فڕۆکە جەنگییەکان، مادە کیمیاییەکانی ڕووەک، کوژەری ئافات و مێروو و قورقوشم، بەمەش بووتە هۆی بەرهەمهێنانی ڕێژەیەکی مەترسیداری زبڵ و خاشاک، کە هەر بەتەنیا ڕێژەکەی زیاترە لەو زبڵەی پێنج گەورەترین کۆمپانیاکانی مادەی کیمیایی لە ئەمەریکا پێکەوە بەرهەمی دێنن.

سەرۆکی پێشووی پێڕەوی ژینگەیی لە پنتاگۆن لە ساڵی 2014  ڕای گەیاند، کە تەنها لە ئەمەریکا 39 هەزار لە ناوچەی پیسبوو بە پانتایی 19 ملیۆن دۆنم بوونی هەیە.

بنکە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە، بەبەردەوامی لە نێوان پیسترین جێگاکانی دنیادان، بەوەی خوێی پێرکلۆرەیت و پێکهاتەکانی تری سوتەمەنی فڕۆکەی جەنگی و هاژەکەکان سەرچاوەی ئاو، خاک و چینی ئاوهەڵگری زەوی پیس دەکەن.

ئەندامێکی خانەنشینکراوی کۆنگرێس و جەنگاوەرێکی دێرینی ئەمەریکا گوتی، "بەنزیکەیی هەر هەموو جێگە سەربازییەکان لەم وڵاتەدا بەڕژدی پیس بوون، کامپی لیجونیش یەکێکە لەو جێگایانە."

لە نێوان ساڵەکانی 1946  بۆ 1958 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دوورگەکانی مارشاڵ زیاتر لە 66 چەکی ناوەکییان تاقی کردووتەوە، دانیشتوانی نیشتەجێبووی نزیک ئەو دوورگانە بەرکەوتووی ڕێژەیەکی زیاترن لە مادەی تیشکدەری دەرچوو لەم تاقیکردنەوەانە دەردەچن و دەکرێ هۆکاری تووشبوونی خەڵک بن بە نەخۆشی شێرپەنجە.

یەکێک لە جێگەکانی تاقیکدنەوەکانی  ویلایەتە یەکگرتووەکان وڵاتی عێراقە و سوپای ئەمەریکا زیانی ژینگەیی سامناکی لەو ناوچەیە داوە، کردارەکانی سوپای ئەمەریکا بووەتە هۆی بەبیابانکردنی ڕێژەی لە سەدا 90ى ناوچەی وڵاتی عێراق، بەمەیش پەکخستنی پیشەسازیی کوشتوکاڵی لێکەوتووه‌تەوە و وای کردووە عێراق زیاتر لە سەدا 80ى خۆراکەکانی هاوردە بکات. 

لە میانەی جەنگی کەنداو و هاتنی سوپای ئەمه‌ریکا بۆ عێراق، سوپای ئەمەریکی بووتەوە بارێکی خراپ بۆ سەر ژینگەی عێراقییەکان و سیاسەتی ئەمەریکا بۆ لەناوبردنی زبڵ لە عێراق وای کردووە نەخۆشی شێرپەنجە لە نێوان سەربازانی ئەمەریکایی و خەڵکی عێراقدا وەکوو یەک بڵاو ببێتەوە.

وشە/ محەمەد شابان


وشە - محەمەد میران