به‌هۆی به‌شداریی له پێشانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی كه له‌لایه‌ن یونسكۆوه وه‌ك تاكه هونه‌رمه‌ندی كورد هه‌ڵبژێرا بوو، "حه‌مه هاشم" خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی كارامه‌یی و بڕوانامه‌ی دیپلۆمی پێ به‌خشرا.
حه‌مه هاشم هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كاری ناسراوی كورد، وه‌ك تاكه هونه‌رمه‌ندی كوردستان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هونه‌رمه‌ندان بۆ پێشانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی هاته هه‌ڵبژاردن و كولتووری وڵاته‌كه‌ی له‌و پێشانگه‌یه‌دا خسته ڕوو.
ڕێكخراوی یونسكۆ ساڵانه چالاكی هونه‌ری و جیاواز به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی كولتووره جیاوازه‌كان ڕێك ده‌خات، ئه‌مساڵیش فێستیڤاڵێكی گرنگی تایبه‌ت به نمایشكردنی هونه‌ری وێنهكهشان و كولتووره جیاوازه‌كانی دنیای ڕێك خست، هونه‌رمه‌ند "حه‌مه هاشم"ی وه‌ك نموونه‌ی كوردستان هه‌ڵبژارد و بانگهێشتی فڕه‌نسای كرد.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، حه‌مه هاشم له لایه‌ن "ئاردیۆما سیریما" سه‌رۆكی یونسكۆ و "یۆنیس مارۆنیس" سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كولتوور له یونسكۆ، بڕوانامه‌ی دیپلۆم و ڕێزلێنانی كارامه‌یی هاوبه‌شكردنی پێ به‌خشرا.
شایانی باسه له پێشانگهكهدا كه دوێنێ دووشه‌م ده‌ستی پێ كرد، جگه له‌م ھونه‌رمه‌نده كورده، ھونه‌رمه‌ندانی فڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی، ئیتالی، ھۆڵه‌ندی، ئیسپانی، ھیندی، ئێرانی، توركی و رووسی به‌شدارییان كردووه و هونه‌ر و كولتووری خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.