هەڵئاوسانی لێوەكان چییە و چۆن چارەسەر دەكرێ؟

:: PM:01:53:16/10/2018 ‌
هەڵئاوسانی لێوەكان لە زۆر كەس ڕوو دەدات و نەخۆشییەكی باو نییە، بەڵام دەبێتە جێی شەرمەزاری بۆ كەسی تووشبوو بەتایبەتی لەكاتی خواردن، ئەم هەڵئاوسانە ڕەنگە بەهۆی زەبر یان هەستیاری بۆ هەندێك خۆراك دروست ببێ، لەم حاڵەتە پپَویستە سەردانی پزیشك بكرێت، ئەگەر بۆ ماوەیەكی درێژخایەن بەردەوامی هەبوو.

هۆكاری دروستبوونی هەڵئاوسانی لێوەكان بۆ چی دەگەرێتەوە؟
زۆر حاڵەت هەیە كە دەبنە هۆی هەڵئاوسانی لێوەكان وەكو كاردانەوەی هەستەوەری بۆ خۆراكێكی دیاریكراو، دەرمان و ماددە كیمیاییەكان، یان هەڵئاوسانی شانەكانی ژێر پێست. بەشێوەیەكی گشتی هەڵئاوسانی شانەكانی ژێر پێست كار لە چاو و لێو دەكات.

نیشانەكانی هەڵئاوسانی لێوەكان كامانەن؟
ژمارەیەك نیشانە دەردەكەون لەكاتی هەڵئاوسانی لێوەكاندا، وەكو دروستبوونی تامیسك و وشكبوونەوەی لێوەكان، گۆڕینی ڕەنگی لێو، بێهێزی، لەرز و تا، ژانەسەر و ئازار، برینی پێست، خورانی چاو، ئاوكردنی چاو، كزانەوەی لووت، ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو ئەوا هەڵئاوسانی لێوت بۆ هەستەوەری دەگەڕێتەوە.

بەم رێیانەی هەڵئاوسانی لێوەكانت چارەسەر بكە:
یەكەم: بەكارهێنانی سەهۆڵ، بەكارهێنانی سەهۆڵ باشترین چارەسەرە بۆ هەڵئاوسانی لێوەكان. چەند پارچە سەهۆڵێك لە كیسەیەك بپێچە و لەسەر ئەو شوێنەی لێوی دابنێ‌ كە تووشی هەڵئاوسان بووە بۆ ماوەی 8 تا 10 خولەك با بمێنێتەوە.

دووەم: ئاوی گەرم، بەكارهێنانی گەرمی بەهەمانشێوە چارەسەری هەڵئاوسانی لێوەكان دەكات، دەفرێك پڕ بكە لە ئاوی گەرم و پاشان هەڵیبمژە و دواتر پارچە خاولیەك بە ئاوە گەرمەكە تەڕ بكە و بۆ ماوەی 10 خولەك لەسەر ئەو شوێنەی دابنێ‌ كە تووشی هەڵئاوسان بووە.ئنجا دوای سەعاتێك كردارەكە دووبارە بكەرەوە.

سێیەم: هەنگوین، هەنگوین چارەسەرێكی ترە بۆ هەڵئاوسانی لێوەكان، بۆ چارەسەركردنی چەندان نەخۆشی تر بەكاردەهێنرێت. پارچە لۆكەیەك بە هەنگوین تەڕ بكە و بۆ ماوەی 20 خولەك لەسەر لێوت دایبنێ‌. ئەم چارەسەرە بۆ ئەو كەسانە گونجاو نییە كە هەستەوەرن بە هەنگوین.

چوارەم: كیسەی چای ڕەش، بەكارهێنانی كیسەی چا چارەسەری هەڵئاوسانی لێوەكان دەكات. چای ڕەش ئاوێتەی تانینسی تێدایە كە تایبەتمەندی كرژكەری هەیە. یارمەتی كەمكردنەوەی هەڵئاوسانی شانەی لێو دەدات. كیسەیەك چای ڕەش بكە كوپێك ئاوی گەرمەوە بۆ ماوەی 10 خولەك و پاشان دەریبێنە كە سارد بووەوە، بۆ ماوەی 10 خولەك كیسە چاكە لەسەر لێوت دابنێ‌ .ئەم كردارە چەند جارێك لە رۆژێكدا دووبارە بكەرەوە.



وشە - ئاوات ئازاد