كۆمپانیای هواوی له نوێترین كاری‌دا مۆبایلێكی ناوازه‌ی خسته بازاڕه‌وه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین شاشه‌یه كه تا ئێسته دروست كرابێت.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" شێواز و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نوێترین مۆبایلی هواوی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای به‌ناوبانگی هواوی له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی نوێترین مۆبایلی به‌ناوی "enjoy-max" ه‌وه ڕكابه‌ری دژی كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان ڕاگه‌یان و گوتی، ئه‌م مۆبایله نوێیه خاوه‌ن باشترین و به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین شاشه‌ی كه تائێسته كۆمپانیاكان به‌كاریانهێنابێت.
هواوی ئه‌وه‌یشی گوتووه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆبایله نوێیه‌كه‌مان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین شاشه‌یه كه 7.20 ئینجه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ڕوونییه‌كه‌ی سیسته‌می 4K هه‌یه و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.0 گێگاهێرتزه، هه‌روه‌ها ڕامی چوار و شه‌ش گێگابایتی هه‌یه ئه‌مه‌یش وای كردووه كه به مۆبایله باشترینه‌كان دابنرێت.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.