كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین به‌رهه‌مدا ئۆتۆمبێلێكی ناوازه‌ی دروست كرد كه ئێسته ئه‌م ئۆتۆمبێله له گشت بازاڕه‌كانی دنیادا به‌رده‌سته.
ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می تۆیۆتا و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلی یارسی مۆدێل 2018 به دنیا ناساند و به هه‌موو دنیادا بڵاوی كردووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی باشی و هه‌رزانی نرخی ئۆتۆمبێله‌كه كه وای كردووه خه‌ڵكانێكی زۆر داواكاریان له‌سه‌ر ئه‌م ئۆتۆمبێله بێت.
تۆیۆتا زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه روونكردنه‌وه‌ى داوه كه ئۆتۆمبێلی یارسی 2018 جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی بۆدییه‌كه‌ی كه‌مێك گه‌وره‌تر كراوه، هه‌روه‌ها له‌رووی هێزی بۆدیه‌كه‌یشییه‌وه زۆر به‌شێوازێكی پته‌و و سه‌لامه‌ت دروست كراوه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئۆتۆمبێله‌كه هێزی 106 ئه‌سپی بۆ دنراوه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی 1.5 لیتری، هه‌روه‌ها نرخه‌كه‌یشی 15 هه‌زار و 635 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.