کچە گۆرانیبێژی ناودارى شاری سلێمانی "ژاکان حەمەعەلی خان"، كچى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد "حه‌مه عه‌لى خان"، له واڵى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسنتاگرام بۆ یه‌كه‌م جار یه‌كه‌م به‌رهه‌مى بڵاو كرده‌وه.
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی گۆرانیبێژ ژاكان، به‌رهه‌مه‌ێكى كلیپه كه ھەڵوێست محەمەد، گۆرانیبێژی کورد، تێکستی گۆرانییەکەی نووسیووە، ئەفشین شوکری کاری ئاوازدانان و میوزیکی بۆ گۆرانییەکە کردووە، ھەروەھا بڕیار فەتاح کاری وێنەگرتن و دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە، ئه‌گه‌ر چى ئەو کلیپەی ژاکان بڕیاربوو لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا بڵاو بکرێتەوە، به‌ڵام به‌هۆكارى نادیرا بۆ ئه‌مڕۆ دواى خست.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئەو خانمە گۆرانیبێژە، پێشتر ھیچ کلیپێکی بڵاو نەکردووەتەوە، زیاتر لە ئاھەنگ و بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکاندا گۆرانییەکانی پێشکەش کردووە.
ژاکان لە ساڵی 1992 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و کچی ئەکتەری ناسراوی شاری سلێمانی "حەمە عەلی خان" و "شلێر کۆییە"، له ساڵى 2015 هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی کچێکە بە ناوی (زەنێ)، ژاكان خاوه‌نى چه‌ند گۆرانى و كلیپێكه و هه‌وادارێكى زۆرى هه‌یه له كوردستان، به‌رده‌وام له پڕۆگرامه‌كاندا باوكى شانازى به‌و كچه‌یه‌وه ده‌كات و وه‌ك شاسوارى خه‌ونه‌كانى به‌به‌رده‌وامى سه‌یرى ده‌كات.