نیكۆڵ كیدمان كه خاتوونه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیای هۆڵیووده، ئێسته له له‌نده‌نه و به‌شداریی فێستیڤاڵی له‌نده‌ن بۆ سینه‌ما ده‌كات. ئه‌و خاتوونه له دیمانه‌یه‌كی كورتی میدیاییدا كه پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رای گه‌یاندووه كاتی خۆی كه هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند تۆم كرووز كردووه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ده‌ستدرێژیی سێكسی پاراستوویه‌تی.
به‌پێی پێگه‌كه كیدمان كه ئه‌كته‌رێكی ئوسترالییه گوتوویه‌تی، كاتێ چوومه دنیای هۆڵیوود، چه‌ند جارێك تووشی ده‌ستدرێژیی سێكسی بووم، به‌ڵام كاتێك له ساڵی 1990 هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند تۆم كرووز كرد، ئه‌و هونه‌رمه‌نده پاراستمی له‌كاتێكدا له ده‌ستپێكی كاری سینه‌ماییدا بووم.
نیكۆڵ كیدمان دووپاتی كرده‌وه كه تۆم كرووز كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر به‌هێزه بۆیه هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆشم ده‌ویست، ئه‌وه‌یش وایكرد له ده‌ستدرێژیی بپارێزرێم.
ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1990 هاوسه‌رگیرییان كرد و له 2001دا له یه‌كتر جیا بوونه‌وه، خاوه‌نی دوو منداڵن، ئیزابێلا ئێسته ته‌مه‌نی 25 ساڵه و كورنۆر ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 23 ساڵ.
نیكۆل كیدمان ئه‌كته‌رێكی ئوسترالییه و له ساڵی 1967 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه. له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه له شانۆدا كار ده‌كات و دواتر چووه‌ته دنیای سینه‌ماوه، ئێسته به یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیوود هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌شداریی له ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و زنجیره درامای ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه. له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كاندا كه هاوسه‌ری ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود تۆم كرووز بوو، پێكه‌وه له چه‌ند فیلمێك به‌شدارییان كردووه. له ساڵی 2003دا خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه.
تۆم كرووزی ئه‌ستێره له ساڵی 1962 له شاری سیراكیوز له ویلایه‌تی نیویۆرك له دایك بووه. ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری جیهانییه و تا ئێسته سێ جار خه‌ڵاتی ئۆسكار و سێ جاریش خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆپی وه‌رگرتووه. ئه‌و له شانۆوه ده‌ستی پێ كردووه و دواتریش له سینه‌مادا خۆی دۆزیوه‌ته‌وه. بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1981دا به‌شداریی له فیلمی سینه‌مایی هاوشانی خاتوونه ئه‌ستێره "بروك چیڵدز" كردووه له فیلمی Endless Love. تا ئێسته 34 خه‌ڵاتی جۆراوجۆری وه‌رگرتووه و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایییه.