بەرشەلۆنە بەیەك مەرج ئامادەیە میسی بفرۆشێ؟

:: AM:11:18:18/10/2018 ‌

میدیا ئیتاڵی و ئیسپانییەكان ئاشكرایان كرد، یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە دەستبەرداری لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی ببێ، بەڵام بە یەك مەرج.

گرێبەستەكەی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە ساڵی 2021 كۆتایی پێ دێت، بەمەش ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە دەتوانێ بەر لە ساڵێك لە تەواوبوونی گرێبەستەكەی ریزی یانەكەی جێبێڵێ، وەك ئەوەی پێشتر دانی ئەلڤێسی بەرگریكاری بەڕازیلی ئەنجامی دا كاتێك چووە ریزی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی.

ماڵپەڕی (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی لە رێگەی رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی گواستییەوە: یانەی بەرشەلۆنە رێگە بە رۆیشتنی میسی دەدات، بەڵام بۆ یانەیەك كە لە ریزی خولە گەورەكان نەبێت، بۆ نموونە بگەڕێتەوە ریزی یانەكەی پێشووی نیوڵز ئۆڵد بۆیزی ئەرجەنتینی، یان بچێتە یانەیەکی خولی ئەمەریکا یان ئاسیا.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م