پاسه‌وانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی گه‌نجێكیان له هه‌ولێر ڕفاند
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاسه‌وانه‌كان قوباد تاڵه‌بانی گه‌نجێكی هه‌ولێریان ڕفاندووه، دواتر هێزه‌كانی ئاسایش به ڕووداوه‌كه‌یان زانیوه و چوونه‌ته ماڵی تاڵه‌بانی و گه‌نجه‌كه‌یان ئازاد كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گه‌نجه‌كه ناوی "ڕه‌شاد جه‌بار خه‌یلانی"یه و به دوو ئۆتۆمبێلی پڕ له پاسه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی له هه‌ولێر ڕفێنراوه و بردوویانه‌ته ماڵی قوباد تاڵه‌بانی له گوندی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ولێر گرتوویانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش به‌و ڕووداوه ده‌زانن، چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و گه‌نجه‌كه‌یان ئازاد كردووه و داوایشیان له ماڵی قوباد تاڵه‌بانی كردووه، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه هه‌یه سكاڵا تۆمار بكه‌ن و له ڕێی پۆلیس و ئاسایشه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ناكرێ پاسه‌وانه‌كان بیڕفێنن.
تا ئێسته نازانرێ هۆكاری ڕفاندنی ئه‌و گه‌نجه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی یاساكان پاسه‌وانی به‌رپرسان به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه خه‌ڵك بڕفێنن، به‌ڵكوو پۆلیس و ئاسایش به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌توانن خه‌ڵك بگرن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و پاسه‌وانه‌كانی له كاتێكدایه، له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن تاڵه‌بانی داوای ئارامی كردبووه دروشمی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئێسته پاسه‌وانه‌كانی گه‌نج ده‌ڕفێنن و له ماڵی تایبه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د