دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای ئه‌سووس هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نه‌خسته بازاڕه‌وه، له‌م مانگه‌دا كه تشرینی یه‌كه‌مه مۆبایلێكی نوێ خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی دیزاینێك و هێزێكی زۆره.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته، باس له یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كانی ئه‌سووس ده‌كات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی روون كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌سووس له نوێترین كاری‌دا بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، نوێترین به‌رهه‌می خسته بازاڕه‌وه كه له ڕووی دیزاین و هێزه‌وه زۆر به‌شێوازێكی جوانی دروست كراوه.
ئه‌سووس مۆبایله‌كه‌ی ناوناوه "Asus ZenFone Lite L1" كه له‌م مانگه‌دا به‌رده‌ست ده‌بێت، ئه‌سووس ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌م مۆبایله به‌تایبه‌تمه‌ندی ناوازه دروست كراوه و شاشه‌كه‌یشی 5.45 ئینجی بۆ دانراوه به ڕوونی شاشه‌ی Full HD، ئه‌م مۆبایله ڕامی دوو و چوار گێگابایتی هه‌یه و میمۆری ناوه‌كیشی 256 گێگابایته.
ئه‌سووس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی تر، ئه‌م كۆمپانیایه له دووی شووباتی ساڵی 1989 له چین له‌سه‌ر ده‌ستی "تێد هوسو، وه‌ینی تیسا" دامه‌زرا، كۆمپانیای ئه‌سووس له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له چوار گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكان بۆ فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كه له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی 1.3 ملیار دۆلاری قازانج كرد.