دهۆك پێشوازى له‌ پاڵه‌وانه‌كه‌ى له‌شجوانى كرد

:: PM:07:03:18/10/2018 ‌
خه‌ڵكی پارێزگای دهۆك و شاره‌دیێ شێلادزێ پێشوازی له‌ قاره‌مانیی دنیا و عێراق له‌ یاری له‌شجوانی ده‌كه‌ن.

حاجی عه‌بدولسه‌لام ڕێكانی كه‌ له‌ یاری له‌شجوانی په‌له‌ی یه‌كه‌می عێراق و چواره‌می دنیای له‌ هیندستان به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، زور خوشحاڵم به‌ پێشوازی هاووڵاتییانیی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای دهۆك به‌ تایبه‌تی خه‌ڵكی شاره‌دیێ شێلادزێ.

زیاتر گوتى، له‌ چه‌ند ڕوژی ڕابردوو به‌ پشتیوانی مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشى هه‌رێمی كوردستان توانیم به‌شداربم له‌ قاره‌مانی له‌شجوانی عێراق و دنیا و توانیم پله‌ی یه‌كه‌م له‌ عێراق و چواره‌م له‌ دنیا به‌ ده‌ست بخه‌م. دووپاتیشى كرده‌وه‌ كه‌ خه‌ڵاته‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات.

شێلادزێ/ نه‌وزاد هلۆری













وشە - محەمەد میران