پێشكه‌شكار "ساز ئاسۆ" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیی له تۆرشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له به‌شی ستۆری ددان به‌وه ده‌نێت كه وێنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی زۆر گه‌رمن و ورووژێنه‌رن، بۆیه یه‌كه‌مجاره ڕێكلام بۆ وێنه‌ی تازه‌ی ده‌كات.
ساز ئاسۆ، له نووسینێكدا كه له ئینستاگرامی تایبه‌ت به‌خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه له سه‌ر وێنه نوێ ورووژێنه‌ره‌كانی، نووسیویه‌تی "سوپاسگوزارم كه ئێوه‌م هه‌یه وه‌كو خێزانی دوه‌مم"، هه‌رچی پێگه‌ی هونه‌رییه‌كان به كچی ورووژێنه‌ر ناویان بردووه له‌و بڕوایه‌ن ئه‌مه‌ی له‌به‌رانبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی شتێك كردووه.
ساز ئاسۆ، له دایكبووی ساڵی 1993ی شاری سلێمانییه، به‌شی بزنسی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی ته‌واو كردووه، ئێسته كاری پێشكه‌شكاری ده‌كات، پێشتر وه‌ك بێژه‌ر له كه ناڵی "ئێن ئاڕتی" كاری ده‌كرد و له چاوپێكه‌وتنێكیشدا ئاشكرای كرد كه ئه‌و خۆشه‌ویستی نییه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نییه له ژیانیدا یه‌كێكی خۆش نه‌ویستبێت، ماوه‌یه‌كیش به‌ر له ئێسته دوای سه‌ردانی كردنی بۆ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا وێنه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕێك بڵاو كرده‌وه به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردووه كه ئه‌و كه‌سه كێیه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه خۆی ساز ئاسۆ یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر شاجوانی فه‌رمیی سلێمانی یارجان، و سووكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن، له كاتێكدا یارجان شاجوانی فه‌رمیی سلێمانییه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراقی دیاری كراوه.