دواى ئه‌وه‌ى پێشتر وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڵاوی كرده‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى تشرینى یه‌كه‌م، و بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ، به‌هۆى كاركردن له‌دوو وێستگه‌دا، كاره‌باى هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌كوژێندرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێنى نه‌گرته‌وه و كاره‌با هه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه، جه‌مال سه‌عید، به‌رپرسى وێستگه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌باى شارۆكه‌ى پێنجوێن، ئه‌مڕۆ هه‌ینى به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، بڕیاره ئه‌مڕۆ كاره‌باى هه‌موو هه‌رێم بكوژێندرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره شارۆكه‌ى پێنجوێن و ده‌وروبه‌رى نه‌گرتووه‌ته‌وه و ئێسته كاره‌باى نیشتیمانى و به‌رده‌وامى 24 سه‌عاتى سنووره‌كه‌مان هه‌یه و وه‌كو خۆیه‌تى.
گوتیشى، "شه‌وى ڕابردوو، له‌لایه‌ن كۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی كاره‌بای سلێمانییه‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه دۆخى شارۆكه‌ى پێنجوێن و تایبه‌تمه‌ندى سنووره‌كه له‌به‌رچاو گیراوه، چونكه مۆلیده‌ى ئه‌هلى بوونى نییه و پله‌كانى گه‌رمایش نزمبوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تى له‌كاته‌كانى به‌ره‌به‌یان و شه‌واندا".
ڕوونیشی كرده‌وه، "پێشتر تاڕاده‌یه‌ك هاووڵاتییانى ناوچه‌كه‌مان نیگه‌ران بوون كه ڕه‌نگه كوژاندنه‌وه‌ى كاره‌با ئاسته‌نگى زۆریان بۆ دروست بكات، به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه كاره‌باى نیشتیمانى پێنجوێن و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى وه‌ك خۆیه‌تى".
شارۆكه‌ى پێنجوێن، نزیكه‌ى 96 كیلۆمه‌تر له شارى سلێمانیه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى و له‌مانگى 4ى 2016 ه‌وه كاره‌باى نیشتیمانى و به‌رده‌وامى 24 سه‌عاتى هه‌یه.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى