شه‌وی ڕابردوو گه‌نجێكی شاره‌دێی كه‌له‌كچی سه‌ر به شارۆكه‌ی شێخان، له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسه‌وه كوژرا و پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهیش ڕێوشوێنی پێویستیان گرته‌به‌ر و ته‌رمی گه‌نجه‌كه به‌ره‌و پزیشكی دادی به‌ڕێكرا و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یش بۆ گرتنی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه كرایه‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولستار شایه‌تحاڵ و هاووڵاتی شاره‌دێی كه‌له‌كچی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو له ناوه‌ندی شاره‌دێی كه‌له‌كچی، گه‌نجێك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستدڕێژی گولـله‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه لێ كرا و ده‌سبه‌جێ گیانی له ده‌ست دا.
ئاماژه‌ی دا، گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 35 ساڵه و پیشه‌ی كرێكاره و خه‌ڵكی كه‌له‌كچییه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هۆكاری كوشتنی ئه‌و گه‌نجه بۆ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه چوار مانگ پێش ئێسته ڕووی داوه.
دوای ڕووداوه‌كه تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ستیان به لیكۆڵینه‌وه كردووه، به‌ڵام تاوانباران به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و تا ئێسته سۆراخیان دیار نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی ئه‌و شاره‌دێیه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ته‌رمی كوژراوه‌كه هه‌ڵگیرایه‌وه و بۆ پزیشكی دادوه‌ری به‌ڕێكرا، بۆ ئه‌وه‌ی توێكاری بۆ بكرێ و لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیی كوشتن و به‌ركه‌وتنی گولـله‌كانی بكرێت، سه‌رجه‌م دۆسیه‌كه‌ی دواتر ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.
شێخان/نه‌وزاد هلۆری.