به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی مردنییه‌وه، ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگێك له لایه‌ن تیپی موزیكی باواجیی كۆیه بۆ "تایه‌ر تۆفیق" گۆرانیبێژی كۆچكردوو ساز ده‌كرێت، تێیدا له لایه‌ن ئه‌میر كه‌بابچی كۆیه‌وه ئه‌لبوومێكی نوێی تایه‌ر تۆفیق بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو، 20ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ژێر ناونیشانی "سۆڵۆیه‌ك له مێژوو.. كه‌پره شینه‌یه‌ك له ئاواز" تیپی موزیكی باواجی كۆیه كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیكی فۆلكلۆر و نوێ، به بۆنه‌ی 31 یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی شارۆكه‌كه "تایه‌ر تۆفیق" ساز ده‌كه‌ن، تێیدا ئه‌میر كه‌بابچی ناسراو به ئه‌رشیڤدۆستی كوردستان، ئه‌لبوومێكی نوێ و بڵاونه‌كراوه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڵاو ده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌مجاره له‌ناو هونه‌ری كوردی ئه‌لبوومێكی بڵاونه‌كراوه و نه‌بیستراوی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی كورد دوای كۆچی دوایی بڵاوده‌كرێته‌وه كه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له‌لایه‌ن ئه‌میر كه‌بابچی كۆیه، كه به ئه‌رشیڤدۆستی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی ناوبانگی ده‌ركردووه، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئه‌رشیفی موزیكی، گۆرانی، شیعر و ئه‌ده‌بی ڕه‌سه‌نی كوردییه، به دڵسۆزی ئه‌رشیف به‌ناوبانگه و چه‌ندان ئه‌رشیفی پارێزراوی له‌لایه‌و پاراستوونی.
له‌باره‌ی ئه‌لبوومه بڵاونه‌كراوه‌كه‌ی تایه‌ر تۆفیق ئه‌میر كۆیی به "وشه"ی گوت: رۆژی 2/4/ساڵی 1968 ئه‌لبوومێكی گۆرانی له‌لایه‌ن من به‌ناوی "مقه‌ده‌ر گه‌ر نه‌بێ" به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی گه‌ل و مامۆستا تایه‌ر تۆفیق تۆمار كراوه و تا ئێسته بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 20ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه، كه 31 مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوبراوی گه‌وره‌ی كورده.
ناوی تراكه‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه بریتین له "مقه‌ده‌ر گه‌ر نه‌بێ، سایه‌قه‌ی به‌رقی نفوست، بۆ فریبی عاشقان، من و دل و ئه‌و شۆخه، به ئه‌برۆت كوژراوم، تاكه‌ی ئه‌م جه‌ور و جه‌فایه، دڵێكه له هیجران شێواوه دڵی من، ئه‌ی شاهه‌نشاهی عیزه‌تی رووی زه‌مین، له‌سه‌ر شه‌و ڕۆژی داناوه، هه‌وری ڕه‌نگاوڕه‌نگ و جانا وه‌ره".
تایه‌ر تۆفیق گۆرانیبێژێكی ناسراوی كورد بووه، له ساڵی 1922 له شارۆكه‌ی كۆیه له دایك بووه، یه‌كێك بووه له ده‌نگخۆشترین گۆرانیبێژه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، له 20ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1987 كۆچی دوایی كردووه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی