له‌پێناو ڕێكخستنی ئاهه‌نگێكی جیاواز، پیاوێك له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی و چه‌ند ژن و مێردێكی تر، بڕیاریان دا ژنی یه‌كتر بگۆڕنه‌وه و ئه‌و شه‌وه به ته‌واوی كات له‌گه‌ڵ ژنی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان به‌سه‌ر به‌رن.
له ناوچه‌ی عه‌ین شه‌مسی شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، پیاوێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ژیانه ڕۆتین و دووباره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی بێزار بوو، له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی ڕێك كه‌وتن كه شتێك بكه‌ن خۆیان له‌و ڕۆتیناته بدزنه‌وه و بگۆڕێن، بۆیه بڕیاری گۆڕینه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری كه‌سی تردا دا.
ئه‌م بڕیاره سه‌یره‌یان له ڕێی گرووپێكی تایبه‌تی فه‌یسبووكه‌وه ڕاگه‌یاند، هه‌ر پیاوێك له گرووپه‌كه‌دا وێنه‌ی ژنه‌كه‌ی به چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاواز بڵاو كرده‌وه.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك داواكاری ئه‌و ژنه بووایه، ئینجا پیاوه‌كه وێنه‌ی نه‌شیاوی به ڕووتی یان به جلی ورووژێنه‌ره‌وه بۆ كڕیار ده‌نارد و پێك ده‌هاتن ژنه‌كانیان بۆ ئه‌و شه‌وه ئاهه‌نگه بگۆڕنه‌وه، كه له شوقه‌ی خاوه‌ن بیرۆكه سه‌ره‌تایییه‌كه بڕیار بوو ساز بكرێ.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پۆلیسه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌م ڕووداوه‌یان زانیوه، بۆیه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی یه‌كه‌م ژن و مێرد كه بڕیاره‌كه‌یان داوه، له‌وێشه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایل، لاپ‌تۆپ و هه‌موو ئامێره ئه‌لیكترۆنه‌كانیان گرتووه، تا ئه‌و كه‌سانه‌ی تریش بگرن كه ویستوویانه به‌شداری له‌م كاره قێزه‌ونه بكه‌ن.