به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای 48 سه‌عاتی داهاتووی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك، ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ورو بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له كات و شوێنی جیا جیادا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 31 پله و نزمترین پله‌ش 16 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێ له زۆربه‌ی كاته‌كان، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 28 پله و نزمترین پله‌ش 16 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ. تێبینی ده‌كرێ له‌به‌ر به‌هێزی كاریگه‌ری ئه‌و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان هه‌یه، ڕێژه‌ی بارانبارین زیاد ده‌بێ و له هه‌ندێ كات هه‌وره‌تریشقه ڕوو ده‌دا و خێرایی با زیاد ده‌كات.