نیمار كۆتایی بە خۆشەویستی لەگەڵ برۆنای هێناوە

:: AM:11:36:20/10/2018 ‌

برۆنا ماركیز نمایشكاری بەڕازیلی ئاشكرای كرد لەگەڵ نیمار دا سیلڤای هاونیشتمانی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی جیابوونەتەوە و كۆتاییان بە خۆشەویستییەكەی نێوانیان هێناوە.

برۆنا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كۆواری (فوج بەرازیل) رایگەیاند: نیمار بڕیاریداوە سنوورێك بۆ خۆشەویستییەكەمان دابنێ و لەیەكتر جیابینەوە، بەڵام بێ ئەوەی هۆكارەكەی تەنانەت بۆ منیش ئاشكرا بكات.

برۆنا خۆشەویستی و رێزی خۆی بۆ نیمار دووپات كردەوە كە لۆ كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو بەیەكتر شادببوونەوە و دووبارە پەیوەندی خۆشەویستییان دروست كردبووەوە دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی 2017 لەیەك جیاببوونەوە.

نیمار بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2013 كاتێك لە ریزی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی یاری دەكرد، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ بڕۆنا دانابوو و تا ئێستاش چەند جارێكی تریش لەیەكتر جیابوونەتەوە و دواتر گەڕاونەتەوە لای یەكتر.

برۆنا لە ساڵی 1995 لە شاری ریۆ دی جانیرۆ لەدایكبووە و ئێستاش كاری نمایشی جلوبەرگ دەكات و یەكێكە لە ئافرەتە ناودارەكانی بەڕازیل و جیهان و جوانییەكی سەرنجڕاكێشی هەیە و هەر لەبەر ئەمەیە گرێبەستی لەگەڵ چەندان كۆمپانیای گەورەی جیهان هەیە و كاری نمایش و ریكلامیان بۆ دەكات.







وشە - ئامانج ئه‌كره‌م