یەكەم ئامانجی ریال مەدرید یاریزانێكی ئەسمەری چێڵسی دەبێت

:: AM:11:58:20/10/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو یەكەم كاری هەوڵی گرێبەستكردن بێت لەگەڵ نگۆلۆ كانتی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی فڕەنسی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: یانەی ریال مەدرید بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی تیپەكەی لە وەرزی داهاتوودا چەند یاریزانێكی كردۆتە كە یەكەمیان كانتییە.

جگە لە یانەی ریال مەدرید، چەندان گەورە یانەی ئەوروپاش لەسەرووی هەموویانەوە یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی ئامانجی یەكەمیان بۆ وەرزی داهاتوو كردۆتە گرێبەستكردن لەگەڵ كانتی، بەمەش یانەی شاهانە بۆ بەدەستهێنانی رووبەڕووی زەحمەتییەكی زۆر دژی یانەكان و هەروەها یانەی چێڵسی دەبێتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی چێڵسی ماوەیەكە خەریكی ئامادەكردنی دەستەوارەیەكی نوێیە بۆ كانتی كە تێیدا گرێبەستەكەی تا ساڵی 2023 درێژ بكاتەوە و بۆ رازیكردنیشی بڕیاریداوە مووچەكەی بەڕێژەیەكی زۆر زیاد بكات.

جێی باسە كانتی هاوینی رابردوو لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی فڕەنسا لە مۆندیالی 2018ی رووسیا ئاستێكی ناوازەیان پێشكەش كرد و توانیان ببنە پاڵەوان و جامەكە بەرز بكەنەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م