چەند چارەسەرێك بۆ سپیكردنەوەی بنباڵ

:: PM:12:07:20/10/2018 ‌
تۆخبوونەوەی رەنگی بن باڵ یان شوێنەكانی تری لەش وەكو ئانیشك و ئەژنۆ شێوەیەكی ناشرین بە لەش دەدات، باشترین چارەسەر بۆ كەمكردنەوەی ئەو تۆخبوونەوەیی پێستە ئەوەیە كە پۆشاكی گونجاو لەبەر بكرێت. چەندان رێی پزیشكی هەیە بۆ كاڵكردنەوەی شوێنە هەستیارەكان، بەڵام باشترە ڕێی سروشتی بەكاربهێنرێت.

یەكەم: توێكڵی پرتەقاڵ، تایبەتمەندی كاڵكردنەوەی پێستی هەیە، توێكڵی پرتەقاڵ بۆ ماوەی دوو رۆژ لەبەر تیشكی خۆر وشك بكەرەوە، تا توێكڵەكان بە تەواوی وشك دەبنەوە، دواتر بیهاڕە تا دەبێت بە بۆدرەیەك، ئنجا دوو كەوچك لە توێكڵی پرتەقاڵەكە لەگەڵ كەمێك شیر و ئاودا تێكەڵ بكە تا دەبێت بەگیراوەیەك بۆ ئەو شوێنە بەكاری بهێنە كە دەتەوێت رووناك ببێتەوە بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەك دواتر بەئاو بیشۆ ئەم كردارە هەفتەی دووجار دووبارە بكەرەوە تا ئەنجامەكەی دەبینیت.

دووەم: خەیار، تایبەتمەندی سپیكردنەوەی هەیە، یارمەتی سپیكردنەوەی بنباڵ دەدات. بە سادەیی خەیارەكان بەشێوەی بازنەی تەنك ببڕە، بیكە بە شەربەتێك و پاشان بنباڵت پاك بكەرەوە و بەكاریبهێنە بۆ ماوەی چەند خولەكێك و دواتر بیبەستەوە.

سێیەم:  لیمۆ، تایبەتەمەندی لابردنی خانەی مردووی هەیە، یارمەتی سپیكردنەوەی شوێنی هەستیار دەدات، دەتوانرێت دوای بەكارهێنانی خەیارەكە ئاوی لیمۆ بەكاربهێنرێت راستەوخۆ بەمشێوەیە شێداریەك بە بنباڵ و شوێنە هەستیارەكان دەدات و ڕێ لە ڕەشبوونەوە دەگرێت.

ئەم هەنگاوانە سادە و هەرزانن و بێ زیانن كە یارمەتی كاڵكردنەوەی شوێنە هەستیارەكان دەدات، ئەگەر بەشێوەیەكی بەردەوام بەكاربهێنرێت ئەوا تەنیا لە ماوەیەكی كەمدا یارمەتی سپیكردنەوەیان دەدات.


وشە - ئاوات ئازاد