جگه له‌و سووده گرنگه‌ی بۆ به‌هێزكردنی پاپای هه‌یبوو، سپێناغ چه‌ندان سوودی گرنگ به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت كه ڕه‌نگه تا ئێسته دركت پێی نه‌كردبێت.
هه‌موومان له فیلم كارتۆنی پاپای پاڵه‌وان بینیومانه، چۆن به خواردنی قتوویهك سپێناغ توانا و هێزی ماسولكه‌كانی پاپای زیاد ده‌كات و ده‌توانێت به‌سه‌ر شه‌ڕه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بێت، به هه‌مانشێوه ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك له خواردنی سپێناغ به‌رده‌وام بیت، زۆر به ئاشكرا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه توانا و هێزی ماسولكه‌كانت زیاد ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی "وشه" ڕۆژانه ڤیدیۆی سه‌رنجڕاكێش له‌سه‌ر گرنگترین بابه‌ته ته‌ندروستی و جۆراوجۆره‌كان ئاماده ده‌كات، بۆ ئه‌مڕۆش ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ر گرنگترین سووده‌كانی سپێناغ ئاماده كراوه، كه وا ده‌كات ببیته یه‌كێك له عاشقانی سپێناغ و له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سووده گرنگانه، به‌رده‌وام بیخۆیت.
ڤیدیۆكه: