ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌نگۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی نوێ له ئه‌پڵه‌وه له ئارادایه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌پڵ هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
بڕیاره 30ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر/ تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌پڵ به‌رهه‌مه نوێكه‌ی له هوارد گیلمان بروكلین سه‌ر به نیویۆرك بڵاو بكاته‌وه، بۆ یه‌كه‌م جار له‌و ئاهه‌نگه‌دا زانیاری له‌باره‌ی به‌رهه‌مه نوێكه‌ی ئاشكرا بكات.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، به‌و پێیه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا، ئه‌پڵ سێ مۆبایلی نوێ و سه‌عاتی زیره‌كی ئه‌پڵ وه‌چی بڵاو كردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی گومانه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن، كه ڕه‌نگه به‌رهه‌مه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه ئامێری ئایپاد یان لاپتۆپی ماكبووكی نوێ بێت.
شایانی باسه قسه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئایپاده نوێكه‌ی ئه‌پڵ ده‌كرێت، ده‌ڵێن دیزاینی ئایپادی ئه‌ساڵ له‌سه‌ر شێوه‌ی ئایفۆن ئێكس ده‌بێت، به وێنه‌ی ده‌موچاو قوفڵه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه، شاشه‌كه‌یشی له قه‌باره‌ی 11 بۆ 12.9 ئینچ ده‌بێت، كێشه‌ی قه‌ڵه‌م كه له ئایپاده‌كانی پێشوودا هه‌بوو چاكی ده‌كات، كێشه‌كانی IOS 12 چاره‌سه‌ر بكرێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا، له ساڵی 1984 ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو، له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.