لە رۆژهەڵاتی كوردستان نزیكەی مانگێك دەبێت وەرزی رنینی سێو دەستی پێ كردووە. سێو یەكێك لە گرنگترین بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی كانی پارێزگای ورمێیە.
سێو یەكێكە لە میوە خۆش و بەتامەكان كە لە وەرزی پایز پێ دەگات و ئەگەر لە ساردخانە رابگیرێت، تا ساڵیك تێك ناچێت و چێژ و تامی و خۆی دەپارێزێت.
پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان خاوەنی 280 هەزار دۆنم باخی سێوە و لە ئاستی ئێراندا پلەی یەكەمی هەیە. وەرزی رنینی سێو نزیكەی دوو مانگ دەخایەنێت. لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە كاتی پێگەیشتنی سێو هەلێكی زۆری كار دروست دەبێت. سێوی ورمێ بەناوبانگە و جگە لە دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ بۆ وڵاتانی تریش هەناردە دەكرێت.
بە گشتی لە سروشتدا حەوت هەزار و 500 جۆر میوەی سێو هەیە كە بە رەنگەكانی سوور و سەوز و زەرد دەردەكەون. سێو بە ڤیتامینەكانی 86،K و C بەناوبانگە و بە ریبوفلاوین، پتاسیۆم، مس، مەنگەنێز و مەنیەزیۆم دەوڵەمەندە. سێو جگە لە خواردنی بە فرێشی لە پیشەسازی كشتوكاڵی رۆڵێكی گرنگی هەیە و مڕەبا، سركە، شەربەت و چەندان بەرهەمی تری لێ دروست دەبێت.