به‌شێكی زۆر له‌و بینا و پرۆژانه‌ی له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌رین كاریان تێدا ده‌كرا، ئێسته كاركردن تیایاندا ڕاگیراوه و ئه‌و كرێكارانه‌ی كاریش ده‌كه‌ن زۆرینه‌یان بیانین و ئه‌وانیش وه‌كو كرێكارانی ناوخۆ دوچاری كه‌می كار و داهات بوونه‌ته‌نه‌وه.
مسته‌فا حسن، یه‌كێكه له‌و كرێكارانه و ته‌مه‌نی 45 ساڵه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كه هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه كرێكاری ده‌كات و ده‌ڵێت، كه زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه هیچ كارێكی ده‌ست نه‌كه‌وتووه و جگه له كه‌می كار كرێی كاریش هه‌ر كه‌می كردووه".
گوتیشی، ساڵانی ڕابردوو ڕۆژانه تا ئێواره 140 هه‌زار دینارمان ده‌ست ده‌كه‌وت، به‌ڵام ئێسته به مانگێكیش ناتوانین ئه‌و بره پاره‌یه به ده‌ست بهێنین.
به‌پێی ئامارێكی لیژنه‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان لقی ڕاپه‌رینن له‌مساڵدا پێنج كرێكار به ڕووداوه‌كانی به‌ر بوونه‌وه و ته‌زووی كاره‌با گیانیان له ده‌ست داوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی قوربانیان به‌راورد به ساڵی ڕابردوو زیادیكردووه كه له‌و ساڵه‌دا ته‌نها سێ كرێكار گیانیان له ده‌ست داوه.
ئازاد جونه‌ید، لێپرسراوی لقی سه‌ندیكای كرێكارنی ڕاپه‌رین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له‌مساڵدا كاری زۆربه‌ی كۆمپانیاكان له سنوره‌كه‌دا كه‌می كردووه و به‌شێكیشیان به‌ته‌واوی ڕاگیراون، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانی ڕابردوو سه‌دان كرێكار كاریان تێدا ده‌كرد، ئێسته چه‌ند كرێكارێكی زۆر كه‌م كاری تێدا ده‌كه‌ن".
گوتیشی، ئێمه وه‌كو لێپرسراوی لقی سه‌ندیكای كرێكارانی ڕاپه‌رین، له هه‌وڵداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كرێكاران و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆیان، وه له پاڵ ئه‌و بێكاریه‌شدا چه‌ند كرێكارێك له كاتی كاركردندا گیانیان له ده‌ست داوه.
به گوێره‌ی نوێترین داتای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵی 2017 به هۆی كاریگه‌ری قه‌یرانی داراییه‌وه ڕێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان %14 ی تێپه‌ڕاندبوو.
ڕاپه‌رین/ شادان به‌كر