دواى ئه‌وه‌ى پێشكه‌شكار "ساز ئاسۆ" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له به‌شی ستۆری ددان به‌وه دانا كه وێنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ورووژێنه‌رن، بۆیه یه‌كه‌مجاره ڕێكلام بۆ وێنه‌ی تازه‌ی كرد، یارجانى شاجوانى فه‌رمى سلێمانى به‌تووندترین شێوه ڕه‌خنه‌ى لێ گرت.
دواى ئه‌وه شاجوانی شاری سلێمانی "یارجان" له‌به‌شى ستۆڕى پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نووسى: "ئەوەی ئەو خەڵکە ئەیکا من بیکەم دەهۆڵم بۆ ئەکووتن بەڵام بەس شتی من دیارە".
ئەم قسانەی یارجان دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی ساز هات کە بەشێوەیک سمتی نیشان دابوو بووە هۆی ڕەخنە لێ گرتنی بەشێوەیەکی بەربڵاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه خۆی ساز ئاسۆ یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر شاجوانی فه‌رمیی سلێمانی یارجان، و سووكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن، له كاتێكدا یارجان شاجوانی فه‌رمیی سلێمانییه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراقی دیاری كراوه.
شنیار ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 20 ساڵ ناوی هونه‌رییه‌كه‌ی (یارجان)ه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا.