دوای ماوه‌یه‌ك له ڕاوه‌ستان، ناوه‌ندی شانۆیی "تاڤ" ڕۆژی 17ى تشرینى یه‌كه‌م، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بینەر دەستى کرد بە نمایش‌کردنی شانۆیی (بەردەرگای جەهەنم) لە نوسینی (کاروان سۆفی) و دەرهێنانی (محمەد مستەفا) بە بەشداری چەندان ئەکتەری بە توانا و بڕیارە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك نمایشکردن بەردەوام بێت.
ناوه‌ندی شانۆی "تاڤ" و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ـ به‌شی شانۆ، شانۆگه‌ری "به‌رده‌رگای جه‌هه‌نه‌م" نمایش ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د مسته‌فا ده‌رهێنه‌ری شانۆیی "به‌رده‌رگای جه‌هه‌نه‌م" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئەم شانۆییە کارێکی کۆمەڵایەتییە و گوزارشتێکی ڕاستەوخۆیە لە ژیانی تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایە و بەشێوەیەکی هونەری وا کاری تێدا کراوە، کە هەموو کەس لە هەر تەمەن و ئاستێکدابێت بتوانێت چێژی لێببینێت و لێی تێده‌گات، هه‌ربۆیه ئێمە لە ناوندی شانۆی تاڤ ئامانجمانە بایەخ بۆ دەقی کوردی دروست بکەین و کارەکانمان ڕاستەوخۆ گوزارشتبێ لە ژیانی تاکی ئێمە".
شایەنی باسە ئەم کارە شانۆییە دووەم بەرهەمی ناوەندی شانۆی تاڤە لەم ساڵداو بڕیارە تا ڕۆژانی ئایندە لە تەلاری هونەر سه‌عات ٤:۳٠ ده‌قه‌ی عەسر نمایش بکرێت و بەردەوام بێت.
شانۆیی "به‌رده‌رگای جه‌هه‌نه‌م" له نوسینی كاروان عه‌بدوڵا سۆفی و له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د مسته‌فایه، هه‌ریه‌ك هونه‌رمه‌ندان له "ڕزگار باهیر و زه‌ریا سامی و ساوان خالید و سۆزیار یاسین‌و میران ئازاد‌و ئالا سلێمان" بڕیاره له‌شانۆگه‌ریه‌كه‌دا ڕۆڵ بینن.