ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت"ی سعوودی بڵاوی كرده‌وه، كه ناكۆكی زۆر له نێوان سوننه‌كان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری دروست بووه و عادل عه‌بدولمه‌هدیش تا شه‌وی ڕابردوویش نه‌یتوانیوه وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه، پارتی دوو وه‌زاره‌ت و پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرێ، وه‌زاره‌تێكیش به یه‌كێتی ده‌درێ.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت تا شه‌وی ڕابردوویش نه‌یتوانیوه وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه ئه‌و دۆسیه‌یه تا ئێسته‌یش به ده‌ست لایه‌نه سیاسییه‌كانه، هه‌رچه‌نده داوای ئازادكردنی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كرێ، به‌ڵام لایه‌نه‌كان كردوویانه‌ته مه‌رجی پشتیوانیكردنی كابینه وه‌زارییه‌كه له‌ناو په‌رله‌مان.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، له كاتی دیارییكردنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری بۆ سوننه و ناوخۆ بۆ شیعه، ناكۆكی قووڵ له نێوان لایه‌نه‌كانی سوننه دروست ده‌بێ و له ئێسته‌وه‌یش سه‌ره‌تای ناكۆكییه‌كان ده‌ستی پێكردووه، هه‌ر لایه‌كی سوننه ده‌یه‌وێ ئه‌و پۆسته وه‌زارییه بۆخۆی بباته‌وه.
له‌باره‌ی كورده‌وه‌یش ڕۆژنامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، كورد سێ وه‌زاره‌ت و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و كۆچبه‌ران بۆ پارتی و وه‌زاره‌تی دادیش به یه‌كێتی ده‌درێت.
ته‌نیا 10 ڕۆژ له‌به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عێراق بكات و تا ئێسته‌یش هیچ شتێك ڕوون نییه و به‌شێك له میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، عه‌بدولمه‌هدی نیوه‌ی كابینه وه‌زارییه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م په‌رله‌مان و به‌شێكی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.