نرخی دۆلار بەرز بووەوە

:: AM:10:24:21/10/2018 ‌
دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و نرخی 100 دۆلار دەگاتە 121 هەزار دیناری عێراقی.

ئەمڕۆ یەكشەم 21ـی تشرینی یەكەم، عەبدوڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی نرخ لە شاری هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەشی زۆری دراوەكان نرخیان جێگیرە، تەنیا دۆلار نەبێت بۆ هەر 100 دۆلارێك 300 دیناری عێراقی نرخەكەی زیادی كردووە.
 
ئەو خاوەن نووسینگەیەی دراو گۆڕینەوە نرخی دراوەكانی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خستەڕوو:

100 دۆلاری ئەمەریكی: 121 هەزار دینارە.

 100 یۆرۆ: 139 هەزار  و 250  دینار.

100 پاوە‌ند: 158 هەزار  دینار

100 لیرەی توركی:  21  هەزار   و 400  دینار.

100 هەزار تمەن: هەشت  هەزار  و 750  دینار




وشە - رامیار جەواد