كاتێك بیر له به‌روبومه سروشتییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، بۆ جوانكاری ڕه‌نگه دوا شت بیرتان بۆی بچێت پیاز بێ، به‌ڵام گرنگترین و به‌سوودترینیان بریتییه له پیاز و زۆر سوودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به گشتی هه‌یه و بۆ جوانكردنی پێست و به‌هێزكردنی قژ و ده‌ركردنی ژه‌هر له جه‌سته زۆر كاریگه‌ره.
پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده به جۆره‌ها كانزا و ڤیتامین، بۆیه پێویست و ڕووخساریش زۆرترین هۆكاری تووشبوونیان به گرفت بۆ كه‌می ڤیتامین و كانزاكان له جه‌سته ده‌گه‌ڕێته‌وه، له خواره‌وه سووده گرنگه‌كانی پیاز بۆ جوانكاری ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
یه‌كه‌م: ڕێ له پیربوونی پێست ده‌گرێ، تایبه‌تمه‌ندی دژه پیربوونی هه‌یه، به‌هۆی بوونی ڤیتامین A,C,E و دژه ئۆكسیده‌وه، ڕه‌گه ئازاده‌كان لا ده‌بات و كاریگه‌ری تیشكی خۆر له‌سه‌ر پێست كه‌م ده‌كاته‌وه و سوڕی خوێن له پێست چالاك ده‌كات.
دووه‌م: باشتركردنی ته‌ندروستی، مرۆڤێكی ته‌ندروست، پێستێكی بێ كێشه و گرفتی ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه پیاز ده‌بێته هۆی ده‌ركردنی میكڕۆب و زینده‌وه‌ره‌كانی جه‌سته و پێست، ڕێ له هه‌ر ڤایرۆس و به‌كتریا و میكڕۆبێك ده‌گرێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێست و جه‌سته به گشتی دروست بكات.
سێیه‌م: پێست پاك و ڕووناك ده‌كاته‌وه، پێكهاته‌ی فلافۆنویدس و چه‌ندان كانزای تێدایه كه به سوودن بۆ پێست، ده‌توانن شه‌ربه‌تێك به پیاز و شیر و گوێز و شۆفان ئاماده بكه‌ن و پێستتانی پێ مه‌ساج بكه‌ن، ئه‌مه زۆر كاریگه‌ر و به‌سوود ده‌بێت.
چواره‌م: شوێنی پێوه‌دانی مێرووله چاره‌سه‌ر ده‌كات، گیراوه‌ی شه‌ربه‌تی تازه‌ی پیاز، چاره‌سه‌ری خێرای شوێنی پێوه‌دانی مێرووله‌كان ده‌كات و زیپكه‌ی گه‌نجی و شوێنی سووتاوی له‌ناو ده‌بات، سه‌رجه‌م گرفته‌كانی پێست و رووخسار له‌گه‌ڵ خۆی ڕاده‌ماڵێت.