وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی راگەیەنرا

:: PM:07:39:21/10/2018 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە" دراوە ڕۆژی دووشەم و سێشەم 22 و 23/10/2018 مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێ‌.

وەك ئەوەی سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ كرد، رۆژی چوارشەم و پێنجشەم 24 و 25/10/2018، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێ‌.

كۆی گشتیی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 725 ملیار دینارە كە 317 ملیاری حكوومەتی عێراق دەیدات و 378 ملیار دیناریشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابینی دەكات. مانگانەش ئەمەریكا 24 ملیار دینار راستەوخۆ وەك مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دابەش دەكات.

بەهۆی تەنگژەی دارایییەوە لە مانگی دووی ساڵی 2016ـەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار بە سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچە فەرمانبەران دەكات، بەڵام پاشەكەوت تا كۆتایی ساڵی 2017 وەزارەتی پێشمەرگە ‌و بەشێك لە هێزە تەناهییەكانی نەگرتەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم