ئەو مادانەی گازی ناو سک پێک دەهێنن وەک هەر شتێکی تر دەچنە ژێر یاساکانی وزە، نەدەتواندرێت دروست بکرێت و نەدەتواندرێت لەناو ببرێت، بەڵکو لە شێوەیەکەوە بۆ شێوەیەکی تر دەگۆڕدرێت، یان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگوازرێتەوە.
ڕاگرتنی گازی ناو سک بۆ ماوەیەکی درێژ دەکرێت ڕووبەڕووی هەڵاوسان ناڕەحەتی سکت بکاتەوە و دواتریش ببێتە هۆی نەخۆشییەکی بە ئازار کە ناسراوە بە "هەوکردنی ڕیخۆڵە" لەبەر ئەم هۆکارە پزیشکان ئامۆژگاری دەدەن بەوەی کەمتر گازی ناو سک ڕابگیرێت.
لە 30% بۆ 60% خەڵک گازی میسان دروست دەکەن لە جەستەیاندا لەڕێی کرداری هەرسکردنەوە، دەرکەوتووە گەر ئەو گازەیش لەڕێی دەرچەی ئاساییەوە دەرنەکرێتە دەرهوە، دواجار تێکەڵ بە هەوای هەناسە دەبێت و لەو ڕێگەوە لە جەستە دێتە دەرەوە.
لە توێژینەوەیەکدا توێژەران دەریان خستووە کە هەم پیاوان و هەم ژنان بەڕێژەیەکی ناوەندی ڕۆژانە ٧٠٠ ملیلیتر لە گاز بەرهەم دەهێنن کە ئەمەیش دەکاتە سێ کوپ، کەمترین ڕێژە ٤٧٦ ملیلیتر و زۆرترین ڕێژەش یەک هەزار و ٥٠٠ ملیلیترە، هەروەها ئەو کەسانەی مادەی ڕیشاڵی زیاتر دەخۆن، ژمارەی ئەو جارانەی پێویستیان بەوەیە گاز دەربکەن کەمترە، بەڵام کاتێک گاز دەردەکەن ڕێژەیەکی زیاتر دەردەکەن وەک لە ڕێژەی ئاسایی.
وشە/ محەمەد شابان