وەزارەتی ناوخۆ سیستەمی ISO لە ماوی چوار ساڵ تەواو دەبێت

:: AM:09:45:22/10/2018 ‌
بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سیستەمی ISO لەماوەی چوار ساڵی داهاتوو لە وەزارەتی ناوخۆ تەواو دەبێت بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ دووشە 22ـی تشرینی یەكەم، سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، جێبەجێكردنی سیستەمی ISO ئێستە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێرە و سەرجەم سیستەمەكەی بە نێودەوڵەتی دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ گوتی، دوای تەواو بوونی هاتوچۆی هەولێر سیستەمەكە بۆ هاتوچۆی سلێمانی دەگوازرێتەوە و لە ساڵی 2015 بۆ دهۆك دانراوە و لەسەرجەم دامەزاروەكانی وەزارەتی ناوخۆ چوار ساڵی داهاتوو جێبەجێ دەكرێت.

ئاشكرای كرد پێشتر لەلایەن ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی خوول بۆ كارمەندانمان دەكرایەوە، بەڵام ئێستە خۆمان هەشت كارمەندی خاوەن بڕوانامەی نێودەوڵەتیمان هەیە.

لەبارەی بڕیارەكانی عێراق لەسەر داخستنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەو فەرمانگە دانەخراوە و كاری خۆی دەكات بڕیارەكەی عێراق وەستێنراوە ئێستە خەریكی گفتوگۆین لەسەر ئەو بابەتە.

ISO كورتكراوە International Standard organization كە ستاندرادێكی جیهانییە بۆ داتاكردن و دیاریكردنی داتا بنچینەییەكان.




وشە - رامیار جەواد