كۆمسیۆن ناوی ئەو بنكانەی بڵاوكردەوە..دەنگیان پووچەڵ كراوەتەوە

:: AM:10:47:22/10/2018 ‌
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی خۆی ئاشكرا كرد كە 119 هەزار دەنگ لادراون لەكاتی جیاكردنەوەی دەنگەكان.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تشرینی یەكەم، بەپێی چەند بڵاو كراوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان هاتووە، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەكەم پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیاریاندا بە ڕەتكردنەوەی 614 سكاڵا كە هیچ كاریگەی نەبوو.

لەبەشێكی نووسراوەكە ئاشكرا  كروە  ئەو ڕۆژە بڕیادراوە بە پەسەندكردنی 167 سكاڵا و هەژمارنەكردنی دەنگی 96 بنكەی دەنگدان كە دەكاتە 119 هەزار دەنگ.

ئاماژە دراوە لەو بنكانەی دەنگەكانیان ڕەتكراوەتەوە، بریتین لە 59 بنكە لە هەولێر و 27 بنكە لە سلێمانی و 11 بنكە لە دهۆك.

بڕیارەكەی كۆمسیۆن واژووی هندرێن محەمەد سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی هەرێمی كوردستان پێوەیە.

بەپێی بڕیارێكی دوو هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بڕیار درا ئەنجامەكان بە واژووی پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لەكۆی نۆ ئەندام بە پەسەندكراوی قبووڵ بكرێت.

ڕۆژی یەكشەم 30ـی ئەیلوول هەڵبژارنەكان خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو و تێیدا 700 كاندید لە 29 حزب و قەوارەی جیاواز كێبەركێیان كرد لەسەر بەدەستهێنانی 111 كورسیی پەرلەمان.













وشە - رامیار جەواد