چوار ڕۆژە كەس بەدەم خۆپێشاندەرانی سلێمانی ناچێت

:: AM:10:51:22/10/2018 ‌
ژمارەیەك لە قوتابیانی زانكۆی پزیشكی ماوەی چەند ڕۆژێكە لەبەردەم دامەزراوەكانی حكوومەت لەشاری سلێمانی خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن ئەمڕۆش چوونە بەردەم نەخۆشخانەی شۆڕش.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تشرینی یەكەم، ژمارەیەكی زۆری قوتابیانی پزیشكی ددان لەبەردەم نەخۆشخانەی ددانی شۆڕش خۆپێشاندانمان ئەنجامداوە، ناهێڵین كەس بچێتە ناو ئەو نەخۆشخانەیە و داواكارن پێداویستەكانی خوێندنیان بۆ دابین بكرێت.

ئەو قوتابیانە بۆ میدیاكان ئاشكرایان كرد بۆیە چوونەتە بەردەم ئەم نەخۆشخانەیە، چونكە تایبەتە بە نەخۆشییەكانی ددان، هەروەها ئاشكرایان كرد پێشتر وەكو قوتابیانی ددان لە زانكۆی سلێمانی یاداشتێكیان ئاڕاستەی پەرلەمانتاران كردووە رێگری بكرێت لەلایەن حكوومەتەوە لە پێدانی مۆڵەتی كردنەوەی زانكۆی پزیشكی ئەهلی.

ئەو قوتابیانە یەكێك لە داواكارییەكانیان بریتی بوو لە دامەزراندن بۆ دەرچوانی كۆلێژەكەیان بكرێتەوە پێداویستییەكانی كۆلێژەكەیان دابین بكرێت، هەروەها داوای داخستنی ئەو دووكانە دەكەن كە لەناو كۆلێژی پزیشكیدا پێداویستی پزیشكی دەفرۆشێت.

ماوەی چوار ڕۆژە خۆپێشاندانی قوتابیانی بەشە پزیشكییەكان لە سلێمانی بەردەوامی هەیە و كەسیش بەدەم داواكانیان نایەت و هیچ بەڵێنێكیشیان پێنەدراوە.



وشە - رامیار جەواد