كۆمپانیای ڤۆكسواگن بۆ ساڵی 2019 كار له‌سه‌ر نوێ كردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ده‌كات له‌ڕووی دیزاینی بۆدییه‌كه‌ی و ناوه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی بزوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله به "ATLAS" ناسراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه باس له نوێترین كاری ڤۆكسواگن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤۆكسواگن بۆ ساڵی 2019 كار له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی "ئه‌تڵاس" ده‌كات له‌ڕووی هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی و دیزاینی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه.
هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی دیزاینه‌وه بۆدییه‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كرێت كه ئه‌مه‌یش وای كردووه به ئۆتۆمبێله زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ڤۆكسواگن بناسرێت، جگه له‌وه‌یش به‌راورد مۆدێله كۆنه‌كانی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه هێزێكی تایبه‌تی بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌ی داناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوون نییه ئه‌وه‌یه كه تا ئێسته‌یش ڤۆكسواگن نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئاڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی جیهان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌و كاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیابوو.