ژنێكی ئیتاڵی و دوو كچه‌كه‌ی، هێنده پێڵاوی بنبهرزیان له‌پێ كرد، تا له‌لایه‌ن دراوسێكانیانه‌وه سكاڵایان لێ كرا و به هۆیه‌وه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه سزایه‌كی توند دران.
به‌پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، ژنێكی ئیتاڵی خۆی و دوو كچه‌كه‌ی به‌رده‌وام پێڵاوی بنبهرزیان له‌پێ كردووه و زۆر عاشقی ئه‌و جۆره پێڵاوانه بوون، به‌ڵام ته‌ق ته‌قی پێڵاوه‌كانیان بووه‌ته هۆی بێزاركردنی دراوسێكانیان.
ئه‌م خێزانه له شوقه‌دا ژیاون و بێگومان ته‌ق ته‌قی پێڵاوه‌كانیان هاتووه‌ته لای دانیشتووی نهۆمی خوار خۆیان، هه‌ر بۆیه زۆر بێزار بوون و چه‌ند جارێكیش ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه كه ئه‌و پێڵاوانه له‌پێ نه‌كه‌ن و به‌زاریان نه‌كه‌ن.
ئه‌و خێزانه هیچ گرنگیان به قسه‌ی دراوسێكانیان نه‌داوه، هه‌ر بۆیه دراوسێكه‌یان سكاڵای لای خاوه‌ن باڵه‌خانه ئینجا پۆلیس كردووه، له بنكه‌ش هه‌واڵه‌كه یه‌كلا كراوه‌ته‌وه و سێ خانمه‌كه دانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه.
پۆلیسی ئیتاڵیا ئه‌و خانمانه‌ی به بڕی 500 یۆرۆ سزا داوه، ناچاریش كراون به زووترین كات پاره‌كه بده‌ن و به یه‌كجاری ئه‌و بێزاركردنهی دراوسێیه‌یان كۆتا پێ‌بێنن.