دوای ساڵێك له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان، ڕێبه‌ری كوردستان مه‌سعوود بارزانی دووباره به‌هێزه‌وه گه‌ڕایه‌وه
گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و عێراق.
كه‌ناڵی "فرانس 24"ی فڕه‌نسی بڵاوی
كردووه‌ته‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو حزبه‌كه‌ی بارزانی پارتی دیموكراتی
كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی
30ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه.
كه‌ناڵه‌كه نووسیویه‌تی، له گفتوگۆی سیاسی
بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی به‌غدایش به‌هه‌مانشێوه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌رچاو
گیراوه، چونكه گه‌وره‌ترین حزبه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و به ته‌نیا توانی 25
كورسی په‌رله‌مانی عێراق له ئایار/مایۆی ڕابردوو به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ش له
كاتێكدابوو، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی له شاری كه‌ركووك كرد.
فڕانس 24 نووسیویه‌تی جیا له‌وه حزبه‌كه‌ی
بارزانی 45 كورسی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی له كۆی 111 كورسی به‌ده‌ستهێناوه
و پارتی دیموكراتی كوردستان به بێ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌توانێ زۆرینه‌ی
په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بهێنێت، له ڕووی تیۆریۆهوه پارتی ده‌توانێ ته‌نیا به
پشتبه‌ستن به 11 كورسییه‌كه‌ی كۆتای پێكهاته‌كانی توركمان و كلدان سریان ئاشووری
و ئه‌رمه‌نه‌كان نیوه كۆ یه‌كی په‌رله‌مان دروست بكات.
عادل باخه‌وان توێژه‌ر له زانكۆی زانسته
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له پاریس گوتی، بارزانی قورسایی گه‌وره‌ی هه‌یه له گۆڕه‌پانی
سیاسی كوردستان و هیچ كه‌سیش ناتوانێ له به‌غدا په‌راوێزی بخات. بۆیه پێشبینی ده‌كرێ
له به‌غدا، حزبه‌كه‌ی بارزانی پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه
یان دارایی له حكوومه‌تی فیدرالی عێراق وه‌ربگرێ، كه تا كۆتایی ئه‌م مانگه
پێكده‌هێنرێت.
باخه‌وان گوتی، هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی
ڕیفراندۆم تووشی شكست هێنرا، كه حكوومه‌تی ناوه‌ندی له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی
نایاسایی مامه‌ڵه‌ی كرد و سزای ئابووری زۆری خسته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هێزی
بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان به‌كارهێنا.