ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌م 22ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی گه‌نجێك له كۆڵانی "سه‌رهڵدانی" سه‌نته‌ری شاری دهۆك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا و ئه‌م رووداوه‌یش ده‌بێته شه‌شه‌م حاڵه‌تی كوشتن و خۆكوشتن له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له سنووری پارێزگای دهۆك.
شایه‌ت حاڵێك له نزیك رووداوی خۆكوشتنی ئه‌و گه‌نجه به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌م 22ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، گه‌نجێك به‌ناوی "محه‌مه‌د حه‌جی" كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 30 ساڵه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
زیاتر گوتی، گه‌نجه‌كه كه‌مئه‌ندام بووه و به‌گوێره‌ی زانیاری كه‌سوكاری ئه‌و كوڕه‌ی خۆی كوشت، گه‌نجه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه و پێشتریش چه‌ند جارێك هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه و ئه‌مرۆ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" رووداوی خۆكوشتنی ئه‌و گه‌نجه ده‌بێته شه‌شه‌مین حاڵه‌تی خۆكوشتن و كوشتن له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له سنووری پارێزگای دهۆك.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری