ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری عێراق، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه بودجه‌ى 2019ى عێراق زیاتر بودجه‌یه‌كی سه‌ربازییه و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌یه‌وێ زیاتر بره‌و به دیفاكتۆی سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنى نه‌وت بدات، ئه‌مه‌ش وایكردووه بێ‌باك بن به‌رانبه‌ر به به‌غدا.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید بڕیارده‌ری پێشتری لیژنه‌ى دارایی و ئابووری په‌رله‌مانى عێراق، له‌باره‌ی بودجه‌ی پێشمه‌رگه، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش پڕۆژه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كات، سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێ پڕۆژه‌یاسایه‌كی هاوشێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ پێشمه‌رگه پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات، به‌ڵام نه‌یكردووه. ئه‌وه‌یش ئاشكرا ده‌كات كه "ئێسته عێراق 124 ملیار دۆلار قه‌رزاری 41 ده‌زگه و دامه‌زراوه و وڵاته، كه ته‌نیا سووه‌كه‌ی سێ ملیار و 243 ملیۆن دۆلاره".
وه‌زاره‌تى دارایی بودجه‌ى 2019ی داناوه و ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی كردووه، له دیوه یاسایییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره، ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات و تێپه‌ڕێنرێت، له كاتێكدا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رقاڵی پێكهێنانى حكوومه‌ته؟
پڕۆژه‌یاسای بودجه كه پلانى دارایی ساڵانه‌ی حكوومه‌ته بۆ سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كان، حكوومه‌تی عه‌بادی كه ده‌ستبه‌كاره، به‌رپرس نییه به‌رانبه‌ر به په‌رله‌مان، چونكه متمانه‌ى لێ وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه بێته په‌رله‌مانیش، ده‌بێ چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ بكه‌ین ئایا په‌سه‌ندی ده‌كات یان نا، ره‌نگه هه‌ر ئه‌و هۆكاره وایكردبێت پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كراوه و ده‌مێنێته‌وه تا حكوومه‌تی نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، هێشتا دیار نییه به‌رنامه و پلانی حكوومه‌تی نوێ چییه تا بزانین له كوێدا ده‌ستكاری ده‌كات و چۆن ده‌ستكاری ده‌كات.
ئه‌وه‌ى به ناوی بودجه‌ى 2019 بڵاو كراوه‌ته‌وه، چ ئه‌جێندایه‌كی سیاسیی دژ به عادل عه‌بدولمه‌هدی له پشته‌وه‌یه، له كاتێكدا ئه‌و سه‌رقاڵی پێكهێنانى حكوومه‌تی نوێیه؟
ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به بودجه‌ى 2018، ئه‌وه‌ى لێ ناخوێنرێته‌وه كه ئه‌جێندای سیاسی له پشته‌وه‌ی بودجه هه‌بێت دژ به حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، چونكه گۆڕانكاریی ریشه‌یی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆی هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت یان پێش ده‌نگدان له‌سه‌ری، بیگه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ستكاری بكات.
به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ى بودجه‌ى به‌رگری و ته‌ناهی، زۆر كه‌س ئه‌و بودجه‌یه به بودجه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌بینن، قه‌باره‌كه هێند گه‌وره‌یه له پشكی هه‌رێمی كوردستان زیاتره، كه‌چی شانده كوردییه‌كان كه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، هه‌میشه پشكی كوردستانیان وه‌ك مه‌رج باس كردووه، بۆ ئه‌مه دووباره بووه‌وه؟
ئه‌وه راسته، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وه بۆ بودجه ده‌كرێت كه زیاتر بودجه‌یه‌كی به‌رگری و ته‌ناهییه، پرسی حه‌شدی شه‌عبیش لای هێزه شیعه‌كان هێڵی سووره و له وه‌زاره‌تى دارایی ژماره‌یان به 120 هه‌زار كه‌س دانراوه و خۆیشیان ده‌ڵێن 140 هه‌زارین، ئه‌وان به یاسا مافه دارایییه‌كانیان بۆ دابین كراوه. وه‌زاره‌تى به‌رگریش به‌رده‌وام پێویستى به كڕینى چه‌ك هه‌یه به‌تایبه‌ت دواى شه‌ڕی دژ به داعش بڕێكی زۆری چه‌كی له ده‌ست چووه، پێویسته ئێسته بیكڕێته‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هێزه كوردییه‌كان هێنده‌ى شاندیان ناردووه بۆ وه‌رگرتنى پۆسته ته‌شریفییه‌كان، هێنده شاندیان نه‌ناردووه بۆ قووتى خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه كه بودجه‌كه‌ی ته‌نیا 444 ملیار دیناره، كه‌چی دژه تیرۆری عێراقی كه 12 هه‌زار چه‌كداری هه‌یه، بودجه‌كه‌ی 738 ملیار دیناره و حه‌شدیش دوو ترلیۆن دینار، وه‌زاره‌تى به‌رگریش حه‌وت ترلیۆن دیناری بۆ دانراوه كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ژماره‌ى سه‌رباز 184 هه‌زاره.
ساڵانه بودجه‌ی سه‌روه‌ری زیاد ده‌بێت، به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه كراوه به 46 تریلیۆن دینار و به سێ بڕگه، زیاتر له شه‌ش ترلیۆن زیاد كراوه، بۆ هه‌رێمی كوردستان لێی بێده‌نگه؟
بێگومان سیاسه‌تێك له پشت نووسینه‌وه‌ی بودجه هه‌یه، بودجه‌ى سه‌روه‌ری ساڵى 2005 خۆی له 16 بڕگه ده‌بینییه‌وه و پێنج ترلیۆن بوو، ساڵى رابردوو 86 برگه و 41 ترلیۆن بوو، ئێسته كراوه به 46 ترلیۆن و ژماره‌ی بڕگه‌كانیشی زیادی كردووه، ته‌نانه‌ت سووی سه‌ر قه‌رزه‌كان و قیستى قه‌رزه‌كانیش خراوه‌ته ناو بودجه‌ى سه‌روه‌ری كه بڕه‌كه‌ى زیاتر له 15 ترلیۆن دیناره، بۆ بێده‌نگی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵام بداته‌وه.
به‌ڵام له چوار ساڵی رابردووش‌دا له نزیكه‌وه گفتوگۆی بودجه‌تان كردووه، به تێگه‌یشتنى ئێوه بۆ قبووڵی ده‌كات؟
له كابینه‌كانى رابردوودا تا ساڵى 2017، یان وه‌زیری دارایی یان بریكاری وه‌زاره‌تى دارایی كورد بووه، چاوپۆشی لێ كراوه و نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری بكه‌ن. جگه له‌مه‌ش، هه‌رێمی كوردستان بێ‌باك بووه و به‌شداری نه‌كردووه له نووسینه‌وه‌ى بودجه، خاڵێكی تری ئه‌وه‌یه كه كورد بڕیاری داوه خۆی نه‌وتی خۆی بفرۆشێت و پێویستى به‌و بودجه‌یه نییه كه له به‌غدا بۆی ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
وه‌ك زانراوه 17% رێككه‌وتنێكی سیاسییه تا ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری، ئه‌وه دووه‌م بودجه‌یه پشكی كورد ده‌كرێت به 12.67%، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه به‌رپرسانی كورد له كوردستان ده‌ڵێن قبووڵی ناكه‌ین، كه‌چی واقیعه‌كه شتێكی تره و 12.67%ه‌كه خه‌ریكه ورده ورده جێى خۆی ده‌گرێت. ئایا هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بیكاته‌وه 17%؟
به‌رپرسانى كوردستان 12.67%یان قبووڵ كردووه و كێشه‌یه‌كیان نییه، چونكه ئه‌وان توانیویانه پرۆسه‌كه به‌و جۆره ببه‌ن به‌ڕێوه كه خۆیان به‌دڵیان بووه، ده‌ى ئه‌گه‌ر قبووڵیان نه‌كردووه، چی‌یان كردووه تا بیكه‌نه‌وه به 17%؟ راستییه‌كه‌ی ئه‌وان سوود له‌و نه‌وته‌ى كوردستان ده‌بینین كه ده‌یفرۆشن و هه‌رگیز رازی نابن به‌و بودجه‌ی له عێراق په‌سند ده‌كرێت، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه.
هۆی چییه شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له نووسینه‌وه‌ى بودجه ناكه‌ن تا به‌رگری له پشكی كوردستان بكه‌ن؟
ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌شداریی كورد له حكوومه‌تی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر به‌شداری بكات، ئه‌وا ده‌بێ پابه‌ندی هه‌ندێك شت ببێت، له‌وانه ده‌بێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بزانێ ئه‌گه‌ر به‌شدار بێت، ئه‌وا به‌شدار ده‌بێت له هه‌نارده‌كردنى نه‌وتیش، بۆیه باوه‌ڕ ناكه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی قبووڵی ئه‌وه بكات هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له پابه‌ندییه‌كان نه‌كات، ئه‌مه یه‌كێكه له بابه‌ته گه‌رمه‌كان كه ناوه‌نده سیاسییه‌كان باسی ده‌كه‌ن.
له رابردووش‌دا وه‌ك پێویست ئاماده‌یی نه‌بووه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه دیفاكتۆیه ده‌ڕوات كه نه‌وت سه‌ربه‌خۆ ده‌فرۆشێت و داهاتی زیاتری ده‌ست ده‌كه‌وێت و پاره‌كه‌یشی له به‌رده‌ست خۆیه‌تى، ئه‌مه وایكردووه بێ خه‌م بێت له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و به‌شداریش نه‌كات.
پێت وایه حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه له هه‌رێمی كوردستان قبووڵ بكات له كاتێكدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت سكاڵا له دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه؟
دادگای فیدڕاڵ جارێ بێده‌نگی لێ كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانێ كورد به‌شداری له حكوومه‌ت ناكات، ئه‌وا ئه‌وكات بڕیارێكی وه‌ها ده‌دات له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا دادگاكه پێوه‌ستییه‌كی سیاسیی هه‌یه.
ساڵانه قسه له‌سه‌ر بودجه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كرێت، ئه‌و مشتومڕه بۆ یه‌كلا ناكرێته‌وه، له كاتێكدا شیعه‌كان به ساڵێك یاسایان بۆ حه‌شد ده‌ركرد و كردیانن به خاوه‌ن بودجه‌یه‌كی زۆر زه‌به‌لاحیش؟
یه‌كێك له خاڵه هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كان ژماره‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌گه‌رچی فوئاد مه‌عسووم كه سه‌رۆك كۆمار بوو، پێى گوتم حكوومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانى مووچه‌ى 80 هه‌زار پێشمه‌رگه داوه، مام جه‌لالیش داوای له مالیكی كردووه و كردوویه‌تى به 90 هه‌زار، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ئیشی بۆ نه‌كراوه و پێی رازی نه‌بوونه. خاڵی دووه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش پڕۆژه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كات، ئه‌وا سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێ پڕۆژه‌یاسایه‌كی هاوشێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ پێشمه‌رگه پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات، به‌ڵام نه‌یكردووه.
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر قه‌رزه‌كانى عێراق بكه‌ین له سڕینه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى یانه‌ى پاریس تا 2018، ئێسته عێراق چه‌ند قه‌رزاره، عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌توانێ قه‌رزه‌كانى كابینه‌كانى عه‌بادی و مالیكی بداته‌وه؟
عادل عه‌بدولمه‌هدی خۆی نوێنه‌ری عێراق بوو له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى وڵاتانی ئه‌ندام له یانه‌ی پاریس كه له نۆڤێمبه‌ری 2004 له واشنتن كۆبوونه‌وه، ئه‌وكات قه‌رزه‌كانى عێراق 38 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بوو، به سێ قۆناغ له 80%ی قه‌رزه‌كان خۆش بوون، مایه‌وه حه‌وت ملیار و 800 ملیۆن دۆلار به مه‌رجێ پابه‌ندی سیاسه‌ته‌كانى سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تى بن.
له ماوه‌ى 12 ساڵى حوكمڕانی حزبی ده‌عوه، ئێسته عێراق 124 ملیار دۆلار قه‌رزاری 41 ده‌زگه و دامه‌زراوه و وڵاته، كه ته‌نیا سووه‌كه‌ی سێ ملیار و 243 ملیۆن دۆلاره. له‌گه‌ڵ دانه‌وه‌ی سووی سه‌ر قه‌رزه‌كان، عێراق ده‌بێ به‌شێك له قه‌رزه‌كانیش بداته‌وه، له بودجه‌ی 2019 به قه‌رز و سووه‌كه، عێراق 12 ملیار و 709 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه كه به ئه‌ندازه‌ى بودجه‌ى ساڵانه‌ى چه‌ند وڵاتێكی هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تییه، بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رز!
ئه‌و میراته قورسه‌ى حزبی ده‌عوه ده‌یخاته سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، هێشتا روون نییه پلان و به‌رنامه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی چی ده‌بێت و چۆن ده‌توانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌رزه زه‌به‌لاحه بكات، بۆیه ناتوانم پێشبینى بكه‌م سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا.