دوای ئه‌وه‌ی ژنێك به‌سه‌ر منداڵبوونه‌وه تووشی ده‌یان ده‌رده‌سه‌ری بوو و وای لێ هات چیتر ناتوانێ منداڵیش بخاته‌وه، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵبوون له ئه‌مه‌ریكا سزا دران و سنوورێك بۆ ڕه‌فتاره‌كانیان داده‌نرێت.
كارۆلین ژنێكی ئه‌مه‌ریكییه، بۆ له‌دایكبوونی منداڵی چواره‌می سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ناسراوی ئه‌مه‌ریكای كرد، به‌ڵام له‌وێ كارمه‌ند و په‌رستاره‌كانی نه‌خۆشخانه هێنده كه‌مته‌رخه‌م و بێ‌ڕێزییان به‌رانبه‌ر ئه‌و و ژنه دووگیانه‌كانی تر كرد، كه هه‌موویانیان تووشی خه‌مۆكی و ترس له كاتی منداڵبوونهكهیان كرد.
ئه‌م ژنه له لایه‌ن پهرستارهكانهوه سووكایه‌تی پێ ده‌كرا و به‌ده‌م داواكانیدا نه‌ده‌هاتن، بڕواشیان به ئازاره له ڕادهبهدهرهكانی نه‌ده‌كرد، چه‌نده‌ش چاوه‌ڕێ بوو، پزیشكه‌كه‌ی نه‌گه‌یشته لای، به‌هۆی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه، تووشی نه‌خۆشییه‌كی بێ چاره‌سه‌ر له ده‌ماره‌كانیدا بوو، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی چیتر نه‌توانێ منداڵ بخاته‌وه و ته‌نانه‌ت ناتوانێ سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌شی بكات.
تووڕه‌یی ئه‌م ژنه هێنده زۆر بوو، خۆی پێ نه‌گیرا و ته‌واوی بارودۆخه‌كه‌ی خۆی ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به ورده‌كارییه‌وه بڵاو كرده‌وه، له‌مه‌شه‌وه ده‌ركه‌وت زۆربه‌ی ژنانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست ئه‌و بێڕێزییه‌ی كارمه‌نده‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌مووشیان وه‌ك كارۆلین تووشی لێدان و توندوتیژی و قسه‌ی نه‌شیاو بوون.
پشتگیری ژنه‌كانی تر وای له كارۆلین كرد، به‌سه‌ر مافی خۆیدا زاڵ بێت و داوای هه‌موو مافه خوراوه‌كانی بكاته‌وه، بۆیه سكاڵای دژی نه‌خۆشخانه‌كه له دادگا تۆمار كرد، له كۆتاشدا كه‌یسه‌كه‌ی برده‌وه و به بڕی 16 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی قه‌ره‌بووی بۆ كرایه‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، له‌م ڕووداوه‌وه یاسایه‌ك له ئه‌مه‌ریكا ده‌رچووه كه به ته‌واوی گرنگی به‌وه دراوه كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه ڕێز له نه‌خۆشه‌كان بگرن و به جوانترین شێوه مامه‌ڵه‌یان به‌رانبه‌ر بكه‌ن، هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات، سزا ده‌درێت.
وێنه‌ی خێزانیی كارۆلین، پاش چه‌ند ساڵێك.