حه‌مه‌ى حه‌مه‌سه‌عید ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، زانیارى له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێتى پێى وایه به ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووكى پاراست، به‌ڵام خه‌ڵك و حزبه‌كانى تر به خیانه‌تى ده‌زانن. له‌باره‌ى حوكمڕانى كوردستانیش ده‌ڵێت، "گۆڕان و حزبه‌كانى تر هێزى سه‌ربازییان نییه، ناتوانن ببن به جێگره‌وه‌ى یه‌كێتى و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى بكه‌ن".
له ماوه‌ى ڕابردوودا پێوه‌ندییه‌كانى نێوان پارتى و یه‌كێتى ئاڵۆزى تێكه‌وت، ئێسته پێوه‌ندییه‌كانتان له چ ئاستێكدایه؟
یه‌كێتى ده‌یه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ئاسایى بێت، پارتى له ماوه‌ى ڕابردوودا تووڕه‌یی پێوه دیار بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كان زیاتر تێك نه‌چن، ئێمه هیچ وه‌ڵامێكمان نه‌بوو، چونكه پێمان وایه بێ یه‌كێتى ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ناچێت، ئێسته پێوه‌ندییه‌كانمان ئاسایییه و له داهاتوودا كۆ ده‌بینه‌وه، پێمان وابوو تێكچوونى پێوه‌ندییه‌كانى نێوان پارتى و یه‌كێتى كاتییه، چونكه شتێكى وامان نه‌كردبوو كه پارتى وا بزانێ تاوانمان به‌رانبه‌ریان ئه‌نجام داوه.
پێتان وایه یه‌كێتى به‌بێ پارتى ده‌توانێ هیچ هه‌نگاوێك بنێت؟
بارودۆخ و دابه‌شبوونى كوردستان به جۆرێكه جیۆگرافیایى سیاسیى دابه‌ش بووه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌كمان 50 كورسیشمان هه‌بێ، به‌بێ یه‌كتر ناتوانین حوكمڕانى بكه‌ین، به‌بێ پارتى و یه‌كێتى حوكمڕانى له كوردستان دوو ئیداره‌یییه و ئه‌وه ڕاستییه‌كه و ده‌بێ خه‌ڵكى كوردستان باش بزانن.
كه‌واته ئه‌و حزبایه‌تییه‌ى گۆڕان و لایه‌نه‌كانى تر ده‌یكه‌ن به‌بێ ئه‌نجامه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ بگه‌نه ده‌سه‌ڵات؟
سیاسه‌ت جۆرێكى تره، ئه‌وه بۆ هه‌موو حزبه‌كان ڕوونه كه بارودۆخى كوردستان به جۆرێكه كه‌س ناتوانێ به ته‌نیا حوكمڕانى بكات و ده‌بێت هه‌مووان پێكه‌وه بین، پارتى ئێسته 45 كورسى هێناوه، پێمان باش نییه هه‌موو جومگه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن و پێویسته بیر له یه‌كڕیزى بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتى و گۆڕانیش یه‌ك بگرنه‌وه، بۆ دۆخى كوردستان گرنگتره.
به‌ڵام پارتى به‌و دۆخه‌ى ئێسته‌یه‌وه ده‌توانێ به ئاسانى حوكمى كوردستان بكات، ده‌توانن جێگره‌وه‌ى ئێوه بدۆزنه‌وه كه ڕه‌نگه گۆڕان بێ؟
گۆڕان و حزبه‌كانى تر هێزى سه‌ربازییان نییه و ناتوانن ببن به جێگره‌وه‌ى یه‌كێتى و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى بكه‌ن، چونكه جێگره‌وه‌ى یه‌كێتى هه‌ر یه‌كێتییه.
ده‌گوترێ یه‌كێتى له هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلوولدا ساخته‌كاریى زۆرى كردووه، پێتان وایه ئه‌و كورسییانه‌ى هێناوتانه ده‌نگى خۆتان بوو؟
وه‌ڵامى ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى له هه‌ڵبژاردن لاى ئێمه نییه و پێویسته كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى كوردستان وه‌ڵامى ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى بداته‌وه و ئه‌و پرسه یه‌كلا بكاته‌وه، بۆیه ئه‌و كورسییانه‌ى یه‌كێتى هێناویه‌تى، ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى خۆمانه و كۆمسیۆن بڕیاره‌كانى له به‌رژه‌وه‌ندى پارتى بوو.
له ساڵوه‌گه‌ڕى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و دواى ساڵێك له‌و رووداوه، قسه‌تان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه چییه؟
حه‌ز ناكه‌م زۆر پرسیارم له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر لێ بكه‌ى، ئه‌م ڕووداوه بوو به‌شێك له مێژوو، له دیدى یه‌كێتى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر پاراستنى كه‌ركووكه و له دیدى حزبه‌كان و خه‌ڵكى تریش خیانه‌ته.
چه‌ند كه‌س له‌ناو سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ 16ى ئۆكتۆبه‌ر بوون، ئه‌و نووسراوه‌ى بڵاو كرایه‌وه له‌سه‌ر واژووكردنى سه‌ركردایه‌تى ڕاستیى تێدابوو؟
من وه‌ك خۆم قسه ده‌كه‌م وه‌ك كه‌سى تر نا، ئه‌و كاته‌ى ڕووداوه‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ڕووى دا، ئینجا زانیم، به‌ر له ئه‌نجامدانى ڕووداوه‌كه‌یش هاوڕێیه‌كم ته‌له‌فۆنى بۆ كردم و گوتى پێوستمان به واژووى تۆ هه‌یه بۆ كارێك، به‌ڵام من ئاگادارى هیچ نه‌بووم و ناوه‌ڕۆكى بابه‌ته‌كه‌یشى پێ نه‌گوتم، بۆیه واژووى خۆم نه‌نارد، راستییه‌كه‌ی من زۆر ڕقم له واژووى به كۆمه‌ڵه، بۆیه هه‌رگیز له‌گه‌ڵیدا نیم، بۆیه من واژووم له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ڕووداوى 16ى ئۆكتۆبه‌ر نه‌كردووه.
ئه‌ی ده‌بێت به‌شێك له‌و واژووانه‌ی كرابوون دروستكراو بوون؟
نازانم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واژووى منى تێدا بووبێ ئه‌وه من ڕه‌تى ده‌كه‌مه‌وه و من واژووم نه‌كردووه.
ئه‌ی دواتر پرسیارت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى ئه‌نجامدانى رووداوى 16ى ئۆكتۆبه‌ر نه‌كرد؟
پرسیارم له‌سه‌ر نه‌كرد و كه‌س زانیاریى له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر نه‌بوو، وه‌ك خه‌ڵكى ئاسایى تر له شاشه‌ى ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه سه‌یرم ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ئاگادارى هیچ ڕێككه‌وتنێكى ژێر به‌ژێر نیم كه كێ له‌ناو یه‌كێتییه‌وه كردوویه‌تى و له‌گه‌ڵ كێ كراوه، به‌ڵام پێش ڕووداوه‌كه بڕیار بوو سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى به‌غدا كۆ ببێته‌وه، ئیتر ڕه‌نگه په‌له كرابێت و كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كرا.
نه‌ك بۆ سیاسییه‌كان، بۆ هه‌ر تاكێكى كورد ناخۆشه ئه‌گه‌ر بستێك خاكى كوردستان داگیر بكرێ، هه‌ستى تۆ چى بوو له‌و كاته‌دا؟
ڕه‌نگه بۆ هه‌ندێك خه‌ڵك 16ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌سكه‌وت بووبێ، به‌ڵام بێگومان لاى من ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌حساسى بوو نیگه‌ران بووم.
تۆ له 16ى ئۆكۆتۆبه‌ر كێ به به‌رپرسیار ده‌زانى؟
تكایه واز له پرسیاركردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر بێنه، ئێسته دۆخه‌كه شتى تر‌ى هێناوه‌ته پێشه‌وه، ئیتر ئه‌وه بووه‌ته به‌شێك له مێژوو.
شتى تر مه‌به‌ستت چییه له‌وه گه‌وره‌تر بێت و بته‌وێ باسى بكه‌ى؟
رووداوى گه‌وره‌تر هه‌یه، ئه‌وه‌تا ئێران له ته‌نگژه‌ى داراییدایه و دۆخى سووریا به‌ره‌و خراپى ده‌چێت و ئه‌مه‌ریكا ڕۆژانه هه‌ڵوێستى ده‌گۆڕێت، بۆیه با گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وانه بكه‌ین.
خراپى بارودۆخى ئابوورى ئێران له‌سه‌ر یه‌كێتى چییه؟
هه‌ندێك پێوه‌ندیى نێوان ئێران و یه‌كێتى به زۆر باش ده‌زانن، به‌ڵام له‌و ئاسته نییه كه باسى ده‌كرێ، به‌تایبه‌ت له كاندیدكردنى به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه ده‌ركه‌وت، ئێران له‌گه‌ڵ دانانى به‌رهه‌م ساڵح نه‌بوو بۆ سه‌رۆك كۆمار، بۆیه ئێسته پێوه‌ندییه‌كانمان له ئاستێكى باش‌دا نییه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك لایه‌ن له ڕێى ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه ده‌یانه‌وێ ئێران بڕووخێنن، به‌ڵام ژێر به‌ژێر له یه‌كێتى زیاتر پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه.
ئه‌و لایه‌نانه مه‌به‌ستت حزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه؟
نه‌خێر.
ده‌مه‌وێ پرسیار له‌سه‌ر دۆخى ناوخۆى یه‌كێتى بكه‌م، به‌ستنى كۆنگره به‌كوێ گه‌یشت؟
كۆنگره بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى ناو حزبه، ئێسته دۆخى ناوخۆى یه‌كێتى باشه و ڕه‌نگه پێویستمان به كۆنگره نه‌بێ، ئێسته ماڵى مام جه‌لال حوكمى یه‌كێتى ده‌كه‌ن و هێنانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵحیش به ئازایه‌تیى ئه‌وان بووه، ئێسته گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه هاوپه‌یمانى بگه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتى و ئێسته سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن خۆیان بۆ ئه‌و كاره ڕێك بخه‌نه‌وه.
مه‌رجه سكرتێرى داهاتووى یه‌كێتى له ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانى بێ؟
مه‌رج نییه سكرتێرى داهاتووى یه‌كێتى له ماڵى مام جه‌لال بێ، هه‌رچه‌نده ئه‌وان كارى زۆریان كردووه بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ى یه‌كێتى، ئێمه له ڕۆژهه‌ڵات ده‌ژین و بنه‌ماڵه كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى سیاسه‌ت و حزبایه‌تى، ئه‌و زه‌مانه تێپه‌ڕى یه‌كێتى بڵێ ڕێ ناده‌ین بنه‌ماڵه حزبه‌كه به‌ڕێوه ببات، بۆیه عه‌یبه نییه یه‌كێتى بكرێته بنه‌ماڵه‌یى.
هه‌وڵى یه‌كێتى بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پارێزگارى كه‌ركووك له ده‌ره‌وه‌ى حزبه كوردستانییه‌كان، هیچ له دۆخه‌كه ده‌گۆڕێ؟
پارتى ده‌یه‌وێ له به‌رانبه‌ر پارێزگارى كه‌ركووك سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتى بكات، ئێسته پارتى و یه‌كێتى هه‌ردوولایان پۆستى پارێزگاى كه‌ركووك به به‌ركه‌وته‌ى خۆیان ده‌زانن، كورسیى په‌رله‌مانى عێراق پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك یه‌كلا ده‌كاته‌وه و یه‌كێتى پێداگرى له‌سه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك ده‌كات.
ئه‌و زه‌مانه تێپه‌ڕى یه‌كێتى بڵێ ڕێ ناده‌ین بنه‌ماڵه حزبه‌كه به‌ڕێوه ببات
به‌بێ پارتى و یه‌كێتى حوكمڕانى له كوردستان دوو ئیداره‌یییه
من واژووم له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ڕووداوى 16ى ئۆكتۆبه‌ر نه‌كردووه.