یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له سه‌رانسه‌رى دنیادا بیروهۆشى گه‌نجان بۆ خۆیان ڕاده‌كێشن. یاریى pobg به‌شێكی زۆرى گه‌نجانى هه‌رێمى كوردستانى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. وه‌زاره‌تى ئه‌وقافیش ده‌ڵێ، هۆشداریمان داوه و له ئه‌گه‌رى هه‌ر فتوایهكى لیژنه‌ى فتواى هه‌رێم، له داهاتوودا بڕیارى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافیش ده‌بێت.
زیاد نادر خاوه‌نى دووكانێكى فرۆشتنى كارتى یارییه‌كانى play storeیه له شارى هه‌ولێر، ئه‌و ئاشكراى ده‌كات كه خواست له‌سه‌ر كڕینى كارت زیادى كردووه، ئێسته پاره‌یه‌كی زۆر بۆ كڕینى چه‌ك و هۆشیارى یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
زیاد كه خاوه‌نى پێشانگه‌ى شادییه بۆ "وشه" گوتى، یارییه‌كان بۆ به‌هێزبوونى به‌كارهێنه‌ریان پێویستى به كارت یان هاك هه‌یه، یاریى pobg ئێسته به زۆرترین داواكار و به‌شداربوو ناسراوه و كه‌سانێكى زۆر داواى كارتى به‌هێزبوون ده‌كه‌ن.
ئه‌و خاوه‌ن پێشانگه‌یه ئاشكراى كرد، چه‌كى جۆرى x6 زۆرترین كڕیارى هه‌یه، كه‌سانێك سه‌ردانیان كردووین بۆ كڕینى 15k و چه‌كێكى x6، 150 دۆلاریان خه‌رج كردووه، ئه‌ویش كه‌سه‌كه بۆ به‌هێزبوونى خۆى و ئه‌و كه‌سانه‌ى یاریى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نیگه‌رانیى خۆى له كات به‌سه‌ربردنى گه‌نجانێكى زۆر به یاریى ئه‌لیكترۆنى ده‌رده‌بڕێت و هه‌ڵوێستى خۆى ئاشكرا ده‌كات.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ "وشه" گوتى، ئێمه له ڕێى مامۆستایانى ئاینى وتارێكى تایبه‌ت به هۆشیارى و دووركه‌وتنه‌وه‌ى گه‌نجانمان له یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه تایبه‌ت بۆ یاریى پۆب جى.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌وه‌شی گوت، پێویسته گه‌نجان دوور بكه‌ونه‌وه له‌و شێوه به‌رفراوانه‌ى كات به‌سه‌ربردنه له‌گه‌ڵ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان. ئه‌گه‌ر بڕیار بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ى فتواى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت، ئه‌وا بۆچوونی فتواى لیژنه‌ى باڵا هه‌رچی بێت، بێگومان هه‌ڵوێستى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافیش ده‌بێت و به‌شێوه‌ى فه‌رمى پشتگیری‌یان لێ ده‌كه‌ین.
ڕاسته هاووڵاتییان خوویان گرتووه به یارییه‌ك كه چه‌ند كه‌سێك به‌یه‌كه‌وه له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و پێی ده‌گوترێت (پۆب جی)، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و یارییه ده‌كه‌ن، خوویان پێوه گرتووه. نه‌به‌ز واى گوت.
دكتۆر هونه‌ر ڕه‌شید توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاشكراى كرد، ئه‌و یارییه جگه له ڕووخانى ده‌روونى، بێهیواییهكى زۆر له‌ناو گه‌نجان دروست ده‌كات و فێریان ده‌كات شه‌ڕ و ئاژاوه و گرووپ و گرووپكارى دروست بكه‌ن هاوشێوه‌ی ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش.
ئه‌و توێژه‌ره بۆ "وشه" گوتى، ئه‌وه‌ى من سه‌رنجم داوه ئه‌و كه‌سانه‌ى گرووپ دروست ده‌كه‌ن بۆ شه‌ڕێك، له هه‌مان كاتدا له‌ناو خۆیان خیانه‌تیان هه‌یه، بۆ نموونه كاتێ كه‌سێك له گرووپه‌كه ده‌كوژرێت، براده‌رى خۆى هه‌یه له یارییه‌كه و به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌نده بێ بڕوایى دروست بووه كه "داون ئه‌ب" دەکەوێت هاورێکانی چاکی ناکەنەوە بۆ ئه‌وه‌ی بمرێ و شته‌كانى ببات.
بوونى شه‌ڕێكى زۆر و خوێنى زۆر له یارییه‌ك و نه‌بوونى هیچ فلته‌رێك، كاره‌ساتێكه ڕووى له كۆمه‌ڵگه كردووه و ئه‌گه‌رى هه‌یه ببێت به كردار ئه‌گه‌ر به‌رپرسان ڕێگریى به‌په‌له‌ى لێ نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دروستبوونى هه‌ڵسوكه‌وتى ناشیرین و كولتوورى گواستنه‌وه‌ی جنێو كه به ئاشكرا هه‌ستى پێ ده‌كرێت. ئه‌و توێژه‌ره واى گوت.
سازان حیسامه‌دین مامۆستاى ئابوورى له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، هاوشێوه‌ی هه‌ر یارییه‌كه‌ى تر، ڕۆژانه به‌سه‌تان دۆلار بۆ كۆمپانیایه‌ك یان كه‌سێك له ڕێى ئینتهرێنیتهوه ده‌گوازرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكرێت.
ئه‌و مامۆستایه بۆ "وشه" گوتى، كاتێك سه‌ردانى شوێنى فرۆشتنى كارتى ئه‌و
یارییانه ده‌كه‌یت، لێیان ده‌پرسى چه‌ند كارتت فرۆشتووه یان چه‌ند كه‌س سه‌ردانتان ده‌كات، ئه‌وا به ئاسانى هه‌ست پێ ده‌كه‌یت سه‌ردانى زۆره.
ئه‌گه‌ر 100 هه‌زار كه‌سی به‌شدار له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌بێت و ڕۆژانه هه‌ریه‌كه‌یان دوو سه‌عات یارى بكه‌ن و %30ـى ئه‌و كه‌سانه به‌هێزكه‌ر به‌كار بهێنن، ئه‌وا ڕۆژانه زیاتر له 10 هه‌زار دۆلار بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت، جگه له خه‌رجى ئینته‌رنێت. ئه‌وه سازان خه‌مڵاندنى بۆ كردووه.