ماجید محه‌مه‌د گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاتوونێكی شاری سلێمانی ئه‌نجام دا و وێنه‌كانی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگی دایه‌وه.
دوێنێ سێشه‌م 23ی تشرینی یه‌كه‌م، ماجید محه‌مه‌د ناسراو به ماجید موعین گۆرانیبێژی كورد، بۆ جاری دووه‌م چووه ناو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه و وێنه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خاتوونێكی شاری سلێمانی به ناوی تاژان ڕه‌ئووف بڵاو كرده‌وه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته ماجد له چه‌ند پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ركه‌وت، به‌ڵام به هیچ جۆرێك باسی له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی نه‌كردبوو، له كاتێكدا له 18ی ئابی ئه‌مساڵه‌وه ئه‌و خاتوونه‌ی ماره بڕیوه و دوێنێ خه‌نه‌به‌ندانی بوو، پێده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه‌شدا گواستنه‌وه‌یان بێت.
وێنه‌كان له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ره تایبه‌ته‌كه‌یان و ئه‌و ئارایشگه‌یه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه كه خاتوو تاژان خۆی لێ ڕازاندووه‌ته‌وه، بۆیه زۆربه‌ی هه‌ژماره‌كانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش له دوێنێوه وێنه‌كانی ئه‌و هه‌ژمارانه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
شایانی باسه ماجید ماوه‌یه‌كی كه‌مه له سوید گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كلیپێكی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌بدول به‌ناوی "ناگه‌م به تۆ" بڵاو كرده‌وه، ئێسته‌ش شه‌وانه سه‌رقاڵی كاری لایڤ موزیكه.
ماجید محه‌مه‌د گۆرانیبێژێكی ناسراوی شاری سلێمانییه، به موعینی كوردی ناوبانگی ده‌ركردووه، چونكه به‌شێكی زۆری گۆرانییه‌كانی به‌رهه‌مه فارسییه‌كانی موعین ئه‌سفه‌هانییه به زمانی كوردی گوتوویه‌تییه‌وه، تا ئێسته خاوه‌نی دوو ئه‌لبوومی گۆرانییه.