د. به‌شیر حه‌داد پێی وایه ئه‌گه‌ر هه‌یه كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی متمانه وه‌رنه‌گرێت، به تایبه‌ت دوای كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ ده‌نگدان به نهێنی. دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه تا ئێواره‌ى رۆژی دووشه‌می رابردوو سی ڤی هیچ وه‌زیرێك نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراق له‌و دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا، باس له هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانى كوردستانی ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه "ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی كوردستانی پێك بهێنرایه، ئه‌وا كورد ده‌بووه خاوه‌ن گه‌وره‌ترین لیستى په‌رله‌مان و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى كورد له به‌غدا ده‌بوو، ته‌نانه‌ت له پرسی به‌شداری له حكوومه‌ت و دابه‌شكردنى پۆسته‌كانیش".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ چوارشه‌م "كه ده‌كاته ئه‌مڕۆ 24ى ئۆكتۆبه‌ر" یان پێنجشه‌م، عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، به 15 وه‌زیره‌وه بێته په‌رله‌مان، ئایا ناو و سیڤی وه‌زیره‌كان گه‌یشتووه‌ته ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، له كاتێكدا كات به‌ره‌و كۆتاییه؟
ئه‌وه‌ى تا ئێسته ده‌گوترێ له‌باره‌ى پێكهێنانی كابینه‌ى نوێی حكوومه‌تی عێراق، هه‌ر قسه‌یه و تا ئێواره‌ى رۆژی دووشه‌م 22ى ئۆكتۆبه‌ر هیچ سیڤییهك نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆره له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا عادل عه‌بدلمه‌هدی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی بهێنێته په‌رله‌مان و پێشتریش سیڤییه‌كان ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات و ئاگاداری ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكاته‌وه. بۆیه زۆرترین بۆچوون ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌فته‌یه كابینه‌ى حكوومه‌ت یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
به‌ڵام قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلا ناكرێنه‌وه، به‌تایبه‌ت سه‌روه‌رییه‌كان؟
هیچ شتێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی یان نووسینگه‌كه‌ی به په‌رله‌مان رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام به بۆچوونی من، نه‌یتوانیوه ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلا بكاته‌وه، به‌شێكی ده‌هێنێته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ده‌ستووری تێپه‌ڕ نه‌كات.
ئایا مه‌ترسی هه‌یه كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی متمانه به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ژینگه‌ی په‌رله‌مان به چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌بینن له كاتێكدا واژوو كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ده‌نگدانی نهێنی به وه‌زیره‌كان؟
دوور نییه متمانه‌ى پێ نه‌درێت، هه‌موو ئه‌گه‌رێك هه‌یه به‌تایبه‌ت دوای جموجووڵ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى ده‌نگدانه‌كه كه زیاتر له 100 ئه‌ندامی په‌رله‌مان واژوویان كۆ كردووه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن ده‌نگدان به نهێنی بێت، ئه‌گه‌ریش ئه‌مه بخرێته ده‌نگدانه‌وه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌نگ ده‌هێنێت، بۆیه له پشت ئه‌و داواكارییه په‌یامێك هه‌یه كه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران نایانه‌وێ ده‌نگ به كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بده‌ن، له‌م خوله‌دا سه‌رنجم داوه كه ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كان مه‌رج نییه پابه‌ندی رێنوێنیی فراكسیۆنه‌كانیان ببن.
ئه‌گه‌ری متمانه نه‌دان به كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی گوتى كه‌س له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ناكه‌م به وه‌زیر، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی زۆر له په‌رله‌مانتارانی لێ كه‌وته‌وه به‌وه‌ى په‌رله‌مانتار شایانی ئه‌وه نین ببن به وه‌زیر، بۆیه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌و متمانه به ئێمه ناكات، ئه‌ی چۆن داوای متمانه له ئێمه ده‌كات؟ كه‌واته ئێمه‌ش ده‌نگی پێ ناده‌ین.
پێوه‌ند به پشكی كورد له كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، قسه له‌سه‌ر زۆر له وه‌زاره‌ته‌كان كراوه، به‌پێى زانیارییه‌كانی ئێوه كامانه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی یه‌كلا بوونه‌ته‌وه؟
ئه‌مه‌ش به فه‌رمی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی بڵاویش كراوه‌ته‌وه بۆچوونه كه كورد سێ وه‌زاره‌تى به‌رده‌كه‌وێت یان سێ وه‌زاره‌ت و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سێ وه‌زاره‌ت به‌ر كورد بكه‌وێت، ئه‌وا به‌پێی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردن، دوو وه‌زاره‌ت به‌ر پارتى و یه‌كێك بۆ یه‌كێتى ده‌بێت، لیسته‌كانی تریش كورسی و خاڵه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت، به گشتى ئه‌و پرسه هێشتا له‌ناو پارتیش یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
پێنج لایه‌نه‌كه‌ى تر ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تیان پێ نه‌درێت ده‌بن به ئۆپۆزسیۆن، ئایا له ناوخۆی لایه‌نه كوردستانییه‌كان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كراوه كه له پشكی پارتى و یه‌كێتى وه‌زاره‌تیان پێ بدرێت؟
لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى، به‌پێی خاڵ و كورسی وه‌زاره‌تیان به‌رناكه‌وێت، ره‌نگه پۆستى خوارتریان پێ بدرێت, به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ناوخۆیاندا هاوپهیمانێتییهكیان پێك بهێنایه، ژماره‌ى كورسییه‌كان و خاڵه‌كانیان زیادی ده‌كرد و ده‌گه‌یشته ئاستى وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت و عادل عه‌بدولمه‌هدی حیسابێكی بۆ ده‌كردن. پێوه‌ندی به پارتى و یه‌كێتیش، نه‌مبیستووه باسی پێدانی پۆسته‌كانیان به لایه‌نه‌كانی تر بكه‌ن، بۆیه ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن ببن به ئۆپۆزسیۆن.
له ماوه‌ى ئه‌و دوو مانگه‌ى له به‌غدای، زیانه‌كانی پێكنه‌هێنانی هاوپه‌یمانى كوردستانی له چیدا ده‌بینیته‌وه؟
هه‌موو كاتێك په‌رته‌وازه‌یی له زیانی كورددایه، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی كوردستانی پاش هه‌ڵبژاردن دروست بكرایه، ئێسته به 58 كورسی ده‌بووه گه‌وره‌ترین لیستى په‌رله‌مانی، كاریگه‌ریی ئه‌رێنی ده‌بوو به‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌ت و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیش پشكی زیاتر ده‌بوو. كه هاوپه‌یمانی دروست نه‌كراوه، ته‌نیا یه‌كێتى و پارتى وه‌زاره‌ت و سه‌رۆك لیژنه‌یان به‌رده‌كه‌وێت، واته خاڵی تایبه‌ت به كورسییه‌كانی لیسته‌كانی تر له كورد به فیڕۆ چوون.
له ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانی هه‌موو لیسته كوردستانییهكانت كرد، ئه‌و پرسه گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و به‌چی گه‌یشتوون؟
ئه‌وه ئامانجی ئێمه بووه چ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان كوردێك كه یه‌كه‌م كارمان هه‌وڵدانه بۆ دروستكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له به‌غدا.
ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كانمان بۆ لاى لیسته كوردستانییه‌كان و پاشان كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، جگه له نه‌وه‌ی نوێ كه ئاماده نه‌بوون، پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوئاهه‌نگی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی لێ كه‌وته‌وه، ئه‌گه‌رچی لیسته كوردستانییه‌كان له هه‌ندێك پرس ناكۆكن، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شیان زیاتره به تایبه‌ت له به‌غدا.
لیژنه‌كه له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێك دێت، جگه له نه‌وه‌ی نوێ، كاری لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مانگانه یان دوو مانگ جارێكه بۆ ئاڵوگۆڕكردنى بۆچوون له‌سه‌ر پرسه پێوه‌نداره‌كانی ناو په‌رله‌مانى عێراق به هه‌رێمی كوردستان.
له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئه‌نجامتان داوه، زیانه‌كانی پێكنه‌هێنانی هاوپه‌یمانی كوردستانیتان باس كردووه، بۆچوونی لایه‌نه‌كانی تر چی بوو؟
هه‌موویان ئه‌و راستییه ده‌زانن كه پێكنه‌هێنانی هاوپه‌یمانى كوردستانی چ زیانێكی لێ داوین، به‌ڵام ئه‌وانیش پابه‌ندن به رێنوێنیی حزبه‌كانیان له كوردستان. له كۆبوونه‌وه‌كاندا باسم كرد كه راسته ئێمه نوێنه‌ری حزبهكانمانین و پابه‌ندین به رێنوێنییه‌كانیان، به‌ڵام ده‌كرێ لێره باز بده‌ین به‌سه‌ر رێنوێنیی حزبیدا و لێكدووری نێوان حزبه كوردستانییه‌كان نه‌هێڵین و كاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر دۆخی كوردستانیش بهێنین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه نه‌كرا.
ئه‌وه‌ى زیاتر من نیگه‌ران ده‌كات و ئازارم ده‌دات، بوونی تابلۆیه‌كی گه‌وره‌یه به‌ناوی هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌سه‌ر هۆڵێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام هۆڵه‌كه چۆڵه و فراكسیۆنه‌كانیش هاوپه‌یمان نین! ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژاردن كۆتایی هاتووه و ئه‌نجامه‌كانیش په‌سند كراون و زۆر شتیش هاتنه گۆڕین، ئێسته دۆخێك هاتووه‌ته پێشه‌وه ده‌بێ هه‌مووان ددانی پێدا بنێین و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌ینه‌وه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین، چونكه له سیاسه‌تدا نابێ له‌سه‌ر بۆچوونێك چه‌قبه‌ستوو بیت. بۆیه گرنگه هاوپه‌یمانی كوردستانی پێك بهێنرێته‌وه، قازانجی ته‌نیا له زیادكردنى وه‌زاره‌تێك نییه، به‌ڵكو پێش ئه‌وه دڵی كوردستانییانی پێ خۆش ده‌كه‌ین و به یه‌ك تیمیی كار ده‌كه‌ین كه ره‌نگه سوودی بۆ كوردستانیش هه‌بێت.
وه‌ڵامی ئه‌وان چی بوو؟
لایه‌نه‌كانی تر ده‌ڵێن ماده‌م له كوردستان جیاوازین، نابێ لێره هاوپه‌یمان بین. به‌داخه‌وه نه‌كرا.
وه‌ك جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مان رۆژانه دیمه‌نه‌كان ده‌بینی، مه‌ترسی دروست نه‌كردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له چیدا ده‌بینیته‌وه؟
هه‌وڵ ده‌ده‌ین مه‌ترسی دروست نه‌كات له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی پێوه‌ند به كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی هه‌بووایه به‌هێزتر ده‌بووین، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێكهێنراوه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئاستێكی نزمی بڕیاردانی سیاسییه، به‌ڵام باشتره له‌وه‌ی نه‌بێت. زیانی نه‌بوونى هاوپه‌یمانی كوردستان له‌وه‌دا ده‌بینمه‌وه به‌رانبه‌ر به لیسته‌كانی تر یه‌كڕیز نابینرێین، لیسته‌كانی تریش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه به‌یه‌كه‌وه ناتانبینین! ئه‌مه‌ش ناخۆشه بۆ ئێمه، به‌تایبه‌ت له داهاتوودا ده‌یان دۆسیه‌ى پێوه‌ند به هه‌ولێر و به‌غدا دێنه پێشه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كده‌نگ نه‌بین، ناتوانین كاریگه‌ریمان به‌سه‌ر بڕیاره‌كان هه‌بێت.
پرسی دابه‌شكردنى لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌چی گه‌یشت؟
ئه‌و پرسه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه و لیژنه‌ی پلاندانان و چاودێری زیاد كراوه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانه، دابه‌شكردنى ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا كه ده‌بێ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئه‌ندامی یه‌ك لیژنه بێت و نه‌ك دوو لیژنه، دابه‌شكردنه‌كه له‌ناو لیسته‌كاندا یه‌كلا كراوه‌ته‌وه، له دانیشتنى داهاتووى متمانه‌دان به حكوومه‌ت ئه‌مه‌ش یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
پرسی دانانی سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر ده‌كه‌وێته سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان لیسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ى كورسیی په‌رله‌مان. له ساڵانی رابردووش‌دا جۆرێك له رێككه‌وتن له نێوان لیسته‌كان هه‌بووه كه دوو ساڵ به دوو ساڵ بێت، ئاڵوگۆڕ له نێوان سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك لیژنه بكرێت، به‌ڵام نازانم ئه‌مجاره چۆن ده‌بێت.
پێوه‌ند به لایه‌نه كوردستانییه‌كان، ئه‌گه‌ر به‌پێی ژماره‌ی كورسی بێت، ئه‌وا ره‌نگه پارتی دوو سه‌رۆك و دوو جێگر و دوو بڕیارده‌ری به‌ربكه‌وێت، یه‌كێتی ره‌نگه یه‌ك سه‌رۆك و یه‌ك جێگر و یه‌ك بڕیارده‌ری به‌ربكه‌وێت، لایه‌نه‌كانی تریش سه‌رۆكیان به‌رناكه‌وێت، به‌ڵكو جێگر یان بڕیارده‌ریان به‌رده‌كه‌وێت.