چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له لیبیا به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی شاره‌دێی "فقهاء"ی باشووری لیبیا و ژماره‌یه‌ك له پۆلیسه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه‌یان ڕفاند.
ڕۆژنامه‌ی "
مه‌رسه‌د"ی لیبی له زاری سه‌رچاوه‌كانی ته‌ناهییه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه شاره‌دێی فقهاء تووشی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بووه‌ته‌وه، له ئه‌نجام دا تیرۆریستان توانیویانه ژماره‌یه‌ك پۆلیس بگرن و بیانڕفێنن.
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن، بنكه‌ی پۆلیس له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه له شه‌وی یه‌كشه‌م له‌سه‌ر دووشه‌م واته شه‌وی ڕابردووه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و تا ئه‌و به‌یانییه هێرشه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بووه، دواتر تیرۆریستان توانیویانه زیانی زۆر به هێزه‌كانی پۆلیس بگه‌یه‌نن و چه‌ند پۆلیسێكیش به بارمته گیراون و ڕفێنراون.
ڕۆژنامه لیبییه‌كه نووسیویه‌تی، كه چه‌كداره‌كانی داعش له بیابانه‌وه هاتوون و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه‌ی پۆلیس، پێشتریش چه‌كدارانی داعش له بیابانه‌وه هاتوون و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی لیبیا یان ماڵی ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و سوپای لیبیایان كردووه‌ته ئامانج و ڕۆژ دوای ڕۆژیش چالاكی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه زیاتر ده‌بێت.
شاره‌دێی فقهاء ده‌كه‌وێته باشووری هه‌رێمی جفره كه یه‌كێكه له پێنج ناوچه‌كه‌ی لیبیا كه یه‌كیان گرتووه و وڵاته‌كه‌یان پێكهێناوه و كه‌وتووه‌ته سنووری چیاكانی هروج و نزیك له ناوچه‌ی براك.