به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 25 پله و نزمترین پله‌ش 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م به‌هه‌مانشێوه له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 26 پله و نزمترین پله‌ش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.