سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ئاشكرای كرد، سه‌ركه‌وتنی عادل عه‌بدولمه‌هدی و حكوومه‌تی نوێی عێراق پێوه‌سته به پێنج دۆسییه‌وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانیش پشتیوانی حكوومه‌ت نه‌كه‌ن، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی نوێی عێراق ناتوانێ سه‌ركه‌وتوو بێت.
مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له تویته‌رێكی نووسیویه‌تی، سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی نوێی حكوومه‌تی عێراق پێوه‌سته به سه‌روه‌ركردنی یاسا و دڵنیایی و ده‌سته‌به‌ری خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌دواداچوون و كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی دا، بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه گرنگانه‌یش، حكوومه‌تی نوێ پێویستی به هاریكاری هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه، پێویسته هه‌مووان قوربانی به خۆیان بده‌ن، بۆ ئاشته‌وایی و له پێناوی پێشڤه‌چوونی وڵات.
ئه‌و قسانه‌ی مه‌حموود عوسمان له كاتێكدایه لایه‌نه‌كان كێبه‌ركێیانه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌كان و فشاری زۆریان له‌سه‌ر عه‌بدولمه‌هدی دروستكردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به‌رنامه‌یه‌كی 121 لاپه‌ڕه‌یی ئاماده‌كردووه و وه‌ك كارنامه‌ی حكوومه‌ت خستوویه‌تییه ڕوو، به‌ڵام لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای پۆست و پله‌وه‌ن، هێنده له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی گفتوگۆ و به‌دواداچوون ناكه‌ن.